مەزهەبی کورد بەپێی سەرچاوەکان
مەزهەبی کورد بەپێی سەرچاوەکان
- بەپێی سەرچاوە کوردییەکان هەموو کورد سوننین و شافیعین، وەک شەرەفخانی بەدلیسی دەڵێت: (الأمة الكُرْدية جميعها تتمذهب بمذهب الٳمام الشافعي.) واتا: ئوممەتی کورد بە تێکڕا هەر هەمووی لەسەر مەزهەبی سوننیی شافیعین. بڕوانە (شەرەفنامەی بەدلیسی لاپەڕە 22).
- بەپێی سەرچاوەی زانایانی ئیسلام، کورد هەرگیز شیعە نەبووە، وەک (ابن رجب الحنبلی) دەڵێت: (الرفض في الأكراد معدوم أونادر) واتا: شیعە و ڕافیزە بوون لەناو کورددا هەر نییە، یان زۆر کەمه. بڕوانە: (ذيل طبقات الحنابلة، ابن رجب الحنبلي 4/96)
- بەپێی سەرچاوە دینییەکان نەک کوردستان ئێرانیش زۆربەی سوننی بوو بە زۆرەملێیی بوونەتە شیعە، بڕوانە (الشيبي: الصلة بين التصوف والتشيّع، لا: 372)
- بەپێی سەرچاوە سیاسییەکان کورد نەک سوننی بوون، بەڵکوو دەوڵەتی فاتمی شیعی بە دەستی (صلاح الدین الٲیوبی) کوردی گۆڕدرا بۆ سوننیی شافیعی کە تا ئێستاش ماونەتەوە، هاوکات هەموو دەوڵەتە کوردییەکانی وەک: حەسنەوی، ڕووادی، مەڕوانی و ... تاد. سوننی بوون. بڕوانە (تاريخ ايران بعد الإسلام، عباس إقبال ترجمة محمد السباعي لا ٧٩)
- بەپێی سەرژمێریی کتێبەکان بێت لە سەدا ٩٦ بەرەو ژووری کورد سوننین، ئەوەشی بووەتە شیعە کوردی فەیلییە و بە زۆرەملێیی بووەتە شیعە. بڕوانە: (تاريخ الكرد في العهود الإسلامية، أحمد محمود خليل، لا ٨٧)
- بەپێی سەرچاوە و بۆچوونی ڕۆژهەڵاتناسان کورد هەر لە سەرەتاوە سوننی بوون و، لە قەڕنی چواری هیجرییەوە بە تەواوی و بەردەوامی بوونەتە شافیعی مەزهەب، وەک ڕۆژهەڵاتناسی سویسری ئادەم متز لە کتێبی شارستانییەتی ئیسلامیدا باسی كردووه (1/391).
- بەپێی ئەدەبیاتی کوردی: کورد هەمووی شافیعی و سوننی بوو، هەرگیز شیعە نەبوون، بڕوانە ئەدەبیاتی شیعری هەر شاعیرێکی کوردی موعتەبەر.
- بەپێی سەرچاوە شیعەکان کورد سوننییە و شێتن، بە هیچ شێوازێک مەزهەبی خۆیان ناگۆڕن، بۆیە دەبێت بە شمشێر لەگەڵیان بدوێیت وەک کلینی و طوسی دەڵێن؛ بڕوانە: ( النهاية للطوسي لا ١٠٩، وه الكافي للكليني لا ٥٧/٣.)
- بەپێی واقیعیش دەبینین کوردی ڕەسەن بەدرێژایی مێژوو نە بە هۆی تورکیا و عێراقەوە حەنەفی بوون، نە بە هۆی ئێرانیش مەزهەبی جعفري شیعیان وەرگرتووە، چ جای بووبێتنە شیعە.
- بەپێی سەرچاوەی جوگڕافی، نەک کوردستان، بە هەر چوار پارچەکەیەوە، بەڵکوو وڵاتێکی وەک ئەهواز کاتی خۆی زۆربەی خەڵکەکەی کوردی سوننی بوون، وەک ئیبن خەلدوون دەفەرمووێت. بڕوانە: پێشەکیی ئیبن خەلدوون (2/186-188).
- بەڵام بەپێی سەرچاوە لیبڕاڵییەکان کورد باری نییە، ناوی نییە، بەپێی زەواج دەچێتە سەر مەزهەبی شووەکەی.
نووسینی: د. ئەحمەد ڕازی
#ئاستانە_Astana