لە چیرۆکی ئیبراهیمی خەلیلەوە

لە چیرۆکی ئیبراهیمی خەلیلەوە:

﴿الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ﴾، ﴿وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ﴾


ئایەتەکە دوو ئاماژەی گرنگی لەخۆ گرتووە:

١- ڕێنوێنی (الهداية)ـی پێش خستووە بەسەر خواردن و خواردنەوەدا، ئەمەش پێگە و بڵندیی هیدایەت نیشان دەدات بەسەر پێداویستییە مرۆییەکاندا.


٢- ئەوەی کە ئافرێنەر (الخالق) خۆی ڕێنوێنیکارە (الهادي)، هەر بۆیە ئەوەی بە دوای ڕێنوینیدا دەگەڕێت لە ناسینی نەفسی خۆی و ناسینی جیهان و ژیانیدا؛ ئەوا با تەنیا لای ئافرێنەرەکەی بە دوایدا بگەڕێت و هەر لەویشی داوا بکات.


 ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کەماڵ و دادپەروەریی خوای پەروەردگار وا دەخوازێت پێغەمبەران بنێرێت بۆ ڕێنوێنیکردنی خەڵکی و پشتگوێیان ناخات و، وەڵامە بۆ ئەوانەی کە نکۆڵی لەوە دەکەن کە خوا پێغەمبەرانی ناردووە کە ئەوەش لە قەدرنەزانینی تەواوە بۆ خوای گەورە ﴿وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ إِذْ قَالُوا مَا أَنزَلَ اللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍ مِّن شَيْءٍ﴾ بۆیە ئافرێنەری خاوەن ڕەحمەت خەڵکی لە تاریکی و نەزانیدا بەجێ ناهێڵێت، بەبێ ناردنی پێغەمبەر و پەرتووک کە ڕێنیشاندەریان بێت بۆ ڕێگەی چاکە و دووریان بخاتەوە لە خراپە.



سولێمان ئەلناسر


#ئاستانە_Astana

6/19/2024 10:09:39 AM