بانگەشەی تێکشکاندنی حەمـ.ـاس، خۆڵکردنە چاوی خەڵکە!

بانگەشەی تێکشکاندنی حەمـ.ـاس، خۆڵکردنە چاوی خەڵکە!


دوای ٢٥٠ ڕۆژ لە جەنگ، وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل «دانیال هاگاری» ڕایگەیاند: "بانگەشەی تێکشکاندنی حەمـ.ـاس خۆڵکردنە چاوی خەڵکی ئیسـ.ـڕائیلە. حەمـ.ـاس ئایدیۆڵۆژیا و حیزبە و ڕەگی لە دڵی خەڵکیدا داکوتاوە، پێویستمان بە ڕێگەچارەی دیکەیە." ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسـ.ـڕائیل جەخت لە ڕیشەکێشکردنی لایەنە بەرگریکارەکانی فەلەسـ.ـتین دەکاتەوە.


 تێکشکاندی حەمـ.ـاس و گێڕانەوەی دەستگیرکراوانی وەک ئامانجی سەرەکیی جەنگ دانا، بەڵام سەرەڕای کوشتار و وێرانکاری و کوشتاری خەڵکی سڤیل، ئـیسـ.ـڕائیل نەیتوانیوە ئامانجە ڕاگەیەنراوەکانی بپێکێت. لێدوانی وتەبێژی سوپا داننانی فەرمییە بە شکستیان و هەر ئەم شکستەش ناکۆکیی توندی خستووەتە نێوان سوپا و لایەنە سیاسییەکان لە لایەک و، ناتانـ.ـیاهۆ لە لایەکی ترەوە کە بەم دواییە بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان.


سەرچاوە:

------------

https://www.timesofisrael.com/idf-spokesman-says-hamas-cant-be-eliminated-will-remain-in-gaza-if-no-alternative/


#ئاستانە_Astana

6/22/2024 6:17:25 PM