بیرتان دێتەوە ئەو کاتەی مامۆستایەک لە فەڕەنسا بێڕێزیی بە پێغەمبەر (ﷺ) کرد؟!

بە بیرتان دێتەوە ئەو کاتەی مامۆستایەک لە فەڕەنسا بێڕێزیی بە پێغەمبەر (ﷺ) کرد، دواتر یەکێک لە موسڵمانان تۆڵەی لێ کردەوە، ئا لەم کاتەدا سەرۆک و حوکوومەت و ڕێکخراوەکان دەوەڕین و شین و واوەیلایان بوو، سەرزەنشت و ئیدانەیان دەکرد، پێداگرییان لە «مافی مرۆڤ» و «ئازادیی ڕادەربڕین» و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و ... تاد. دەکردەوە؟!


با ئەوەتان جوان لەبیر بێت کاتێک سەیری سەری بڕاو و جەستەی سووتاو و پارچەپارچەبووی ژێر داروپەردووی غـ.ـەززە دەکەن! هەروەها کاتێک دەبینیت موسڵمانان لە سوودانی فەرامۆشکراو بەخەمساردی دەکوژرێن و ئاوارە دەکرێن و، لە خێمەی ئاوارەکاندا دەستدرێژییان دەکرێتە سەر!


هەتا بزانن کە ئێمە لە لای ئەم کۆمەڵە گەمژەیە چەندە بێبەهاین، ئەوانەی کە پەروەردگار دەربارەیان دەفەرمووێت: {ودوا ما عنتم} واتا: «ئازار و دەرد و ناڕەحەتیی ئێوەیان پێ خۆشە.»


ئایا هێشتا کەسانێکمان تێدا دەمێنێتەوە کە لاساییان بکەنەوە و شوێن بەرنامە ژەهراوییەکانیان بکەون و باوەڕیان پێ بکەن؟!


د. ئیاد قونەیبی


#ئاستانە_Astana

6/24/2024 9:22:28 PM