جەنگی هاوەڵان و جەنگی هەڤاڵان

جەنگی هاوەڵان و جەنگی هەڤاڵان


- جەنگی هاوەڵان هەزاران هۆز و سەدان وڵاتی جیاوازی کرد بەیەک، بەڵام لەگەڵ جەنگی هەڤاڵان یەک میللەت و وڵات بوویە دەیان ڕەنگ و شار و ڕەوت.


- جەنگی هاوەڵان خەڵکی پێپەتیی ڕەش و ڕوتی کردە باڵادەست و خاوەن شکۆ، جەنگی هەڤاڵان خەڵکی خاوەن ماڵ و ماڵاتی زەلیل کرد و دێ سوتاو و شاربەدەر بوون.


- برینداری جەنگی هاوەڵان خەفەتی شەهیدبوونی بوو، شەهیدیشیان چل نەوەی شانازی پێوە دەکات، بەڵام برینداری جەنگی هەڤاڵان نەفرەت لە سەرکردەکانیان دەکەن  نەوەکانیشیان نایەڵن یادیان بکرێتەوە.


- جەنگی هاوەڵان لە قورئاندا تۆمار کراوە، هیچ مەنهەجێک نازی خۆی ناداتێ نەشبێت کێشە نییە، بەڵام ئێوە بچن سەرەتا باوەڕ بە هەڤاڵان بکەن، ڕازی بن وەک خۆی لە مەنهەجدا هەبێت دواتر داوای بکەن لە خەڵکی بیخزێنێتە مەنهەجەوە!


- جەنگی هاوەڵان دوو جار براوە بوون؛ جارێک نازناوی جیهاد، جارێک نیعمەتی دونیا، بەڵام جەنگی هەڤاڵان دوو جار ستەملێکراو بوون؛ جارێک  بەیەکیان دەدان= براکوژی، جارێک ڕێک دەکەوتن لەگەڵ شۆڤێنییەکاندا، ئێستاش بێچارەن، خانەنشینیشیان پێ ڕەوا نابینن.


- ئەو خاڵە ئیجابی و  پاڵەوانیەتییەش کە هەبووە لە بەشێکی خەباتی شاخ دژی کۆلۆنیالییە عەفلەقییەکان بە هۆی ئیسلامەوە بوو چونکە یان ئیسلامی بوون، یان موسڵمان و بەخۆشی شەهیدبوونەوە شوێن ئێوە کەوتبوون، یان مارکسی بووە و لە مزگەوت و ماڵی خەڵکی مزگەوتەوە داڵدە دراوە.


- دوو ئیدارەیش بخەنە مەنهەجەوە! بڕۆ بووراويت لە بریی داستانی شاخی ئوحوود باسی داستانەکانی شاخی هەککاری، شاخی سۆر، دۆڵی بالیسان و کڵاو قاسم ... تاد. بکەن بزانم چۆن باسی دەکەن!


 د. ئەحمەد ڕازی

#ئاستانە_Astana

6/24/2024 9:22:54 PM