لە پێداویستییە سەربازییەکانەوە تاوەکوو مورتەزەقە

لە پێداویستییە سەربازییەکانەوە تاوەکوو مورتەزەقە

هیندستان چۆن هاریکاریی ئیسـ.ـڕائیل دەکات؟


"ئێمەی هیندۆس و یـ.ـەهوودییەکان یەک دوژمنی هاوبەشمان هەیە کە ئەویش موحەممەد و قورئانەکەیەتی." ئەمە وتەی «نارێندرا مودی»ـیە؛ سەرۆک وەزیرانی هیندستان.


ئەوان تەنیا بە ڕشتنی خوێنی موسڵمانان لە هیندستان ڕازی نین و دڵیان ئاو ناخواتەوە، بەڵکوو هەستاون بە ناردنی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆئەوەی بەشداری لە لەناوبردنی غـ.ـەززەدا بکەن. 


سەرۆک وەزیرانی هیند دڵی ئاوی نەخواردەوە بە زیادکردنی ژمارەی مورتەزەقەکانی بۆ لەناوبردنی فـ.ـەلـ.ـەستینییەکان، بەڵکوو هەستاوە بە ناردنی دەیەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری «هێرمیس 900»، تاوەکوو داگیرکەر ئاسانتر منداڵ و ئافرەتانی غـ.ـەززە لەناو ببات.


ڕۆژنامەی «یەدیعۆت ئەحرونوت»ـی ئیسـ.ـڕائیلی بە پشتبەستن بە سەرچاوەکان ئاشکرای کردووە کە هیندستان هەر لە سەرەتای شەڕی ئیسـ.ـڕائیل بۆ سەر غـ.ـەززە تۆپخانە و چەکی سووک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ئیسڕائیل دابین کردووە،


لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژنامە ئیسـ.ـڕائیلییەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، مانگی شوباتی ڕابردوو، میدیاکانی هیندستان بۆ یەکەم جار ڕایانگەیاندووە، هیندستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتووی هێرمێس ٩٠٠ کە لە شاری «حەیدەرئاباد» دروست کراون، بۆ ئیسـ.ـڕائیلی دابین کردووە.


یەدیعۆت ئەحرونوت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە پەیوەندی بە ڕاپۆرتەکانی پێشووترەوە هەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن هیندستان لە سەرەتای جەنگەوە تۆپ و چەکی بۆ ئیسـ.ـڕائیل دابین کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هاوبەشییە ستراتیژییەی نێوان هەردوو وڵات سەلماندوویەتی کە سوودێکی زۆری بۆ ئیسـ.ـڕائیل هەیە.


ڕۆژنامەکە لە زاری «دانیال کارمۆن» باڵیۆزی پێشووی ئیسـ.ـڕائیل لە هیندستان، بە ئاماژەدان بە ململانێ سەربازییەکانی هیندستان لەگەڵ پاکستان لە هاوینی ساڵی ١٩٩٩ وتی: "هیندییەکان هەمیشە بیرمان دەخەنەوە کە ئیسـ.ـڕائیل لە کاتی جەنگی «کارگیل»ـدا چی بۆیان کردووە، ئیسـ.ـڕائیل یەکێک بووە لەو وڵاتە کەمانەی کە لە تەنیشتیان وەستابوو."


یەدیعۆت ئەحرونوت باسی لەوەش کرد، شەڕی غـ.ـەززە پەیوەندیی نێوان ئیسـ.ـڕائیل و هیندستانی خستە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەخت، تاقیکردنەوەیەک کە زۆرێک لە هاوپەیمانانی ئیسـ.ـڕائیل نەیانتوانی تێیبپەڕێنن.


ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ٧ـی ئۆکتۆبەرەوە، «نارێندرا مودی» سەرۆک وەزیرانی هیندستان پشتگیریی خۆی بۆ ئیسـ.ـڕائیل ڕاگەیاند و بە شێوەیەکی دوور لە دوودڵی کردەوەکانی بزووتنەوەی حـ.ـەماسی ئیدانە کرد.


سەرچاوە:

https://www.skynewsarabia.com/world/1724037


#ئاستانە_Astana

6/27/2024 2:21:55 PM