ڕۆژئاوا هەمیشە حەز دەکات دیموکراسی وەک «پسووڵەی لێخۆشبوونی قەشەکان» بخاتە ڕوو

ڕۆژئاوا هەمیشە حەز دەکات دیموکراسی وەک «پسووڵەی لێخۆشبوونی قەشەکان» بخاتە ڕوو



ڕۆژئاوا هەمیشە حەز دەکات دیموکراسی وەک «پسووڵەی لێخۆشبوونی قەشەکان» بخاتە ڕوو، بۆیە ئەگەر باسی تاوانەکانی ئیـ.ـسڕائیـ.ـلیان بۆ بکەیت، پێت دەڵێن: "بەڵام لانی کەم تاکە وڵاتی دیموکراسییە لە ناوچەکەدا!"


ئەم ئارگیومێنتە بەداخەوە لە لایەن زۆرێک لە ڕۆشنبیرانی عەرەبەوە دووبارە دەکرێتەوە و تەنیا وەهم و فێڵێکە، چونکە دیموکراسی بە مانای دادپەروەری نایەت، زۆرینەش ڕەنگە حوکمڕانی بە دادپەروەری بکات، یان نەیکات، دیموکراسی ڕێگر نییە کە شەیتان خۆی حوکم بکات، بەڵکوو بەو مەرجەی زۆرینە هەڵیبژێرن.


باشترین نموونەی ئەمەش خودی ئیـ.ـسڕائیـ.ـلە، ڕاستە دیموکراسییە، بەڵام یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، یاسای ڕەگەزپەرستی دەر دەکات، خەڵکی سڤیل دەکوژێت و پشتیوانی لە دیکتاتۆرییەتەکان دەکات، کەواتە چۆن سوودمەند بووین لەم دیموکراسییەی؟


بۆیە ئەوەی کە دەوڵەتێک دیموکراسی بێت، مانای ئەوە نییە کە دادپەروەرە، بابەتەکە بەندە بە سروشتی یاسا و بەهاکانییەوە و، هەر کەسێک تەنیا لەبەر ئەوەی دیموکراسییە، ستایشی دەوڵەتێک بکات، وەک کەسێک وایە کە ستایشی کەسێک بکات کە خاوەنی چەک بێت، پێش ئەوەی بزانێت چەکەکەی بۆ چاکە بەکار دەهێنێت یان بۆ خراپە!


نايف بن نهار

#ئاستانە_Astana

7/5/2024 9:24:12 AM