ئەوەی بێباکە بەرانبەر پرسەکانی موسڵمانان، گرفت لە عەقیدەیدا هەیە!

گرنگیدان بە پرسەکانی موسڵمانان ئەولەوییەتێکی گەورەیە لە عەقیدەی ئیسلامیدا کە لەسەر وەلاء و دۆستایەتی لە نێوان باوەڕداراندا دامەزراوە و وەک یەک جەستەی لێ کردوون.


گومانی تێدا نییە ئەوەی بێباکە بەرانبەر پرسەکانی موسڵمانان، گرفت لە عەقیدەیدا هەیە، گەرچی خۆشی بداتە پاڵ سوننەت و سەلەف. هەر کاتێکیش جەنگی نێوان ئیسلام و کوفر تین دەستێنێت، وەلاء و دۆستایەتیت بۆ موسڵمانان بە ئەندازەی عەقیدەکەت دەبێت. چەندیش دوور بکەویتەوە لە ڕیزی موسڵمانان بەرەو ڕووی دوژمنانیان، ئەوە لە نیفاق و دووڕوویی نزیک دەبیتەوە.


بەجوانی سەرنجی ئەم ئایەتە بدە: 

﴿بشر المنافقين بأن لهم عذابا أليما. الذين يتخذون الكافرين أولياء من دون المؤمنين أيبتغون عندهم العزة فإن العزة لله جميعا﴾.


ئەحمەد سەیید

#ئاستانە_Astana

7/8/2024 9:05:36 PM