جیهان غەززەی فەرامۆش کردووە!

زۆر جێگای مەترسییە! ئەوەی ئێستا لە غـ.ـەززە ڕوو دەدات لە بۆردوومانکردنی شێتانە و، کۆچپێکردنی زۆرەملێ؛ توندتر و سەختترە لە هەموو ئەوانەی لە سەرەتاکانی جەنگەوە ڕوویان داوە. سام و جەنایەتەکان دڵهەژێنن و، چاو دەگریەنن، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە ڕووماڵی میدیایی لە ئێستادا سفرە و، جیهان غـ.ـەززەی فەرامۆش کردووە، یان ڕەوانتر بڵێین؛ لەبیر خۆی بردووەتەوە و سەرقاڵی شتی دیکە بووە.


دەسا ئەی خودایە، بە ئەندازەی ئەو دەستبەرداربوونانەی چەشتمان و، بە ئەندازەی ئەو هیوابڕاوکردنانەی بینیمان، شکاویمان چاک بکەرەوە، بەزەیی بنوێنە لە هەمبەر لاوازیمان، خۆت کاروبارمان ڕابپەڕێنە، بێجگە لە تۆ هیچ کەسمان نییە چاوی هیوامان لێی بێت و، هیچ کەسیشمان نییە نزای لە لا بکەین بێجگە لە تۆ.


جیهاد حەلەس


#ئاستانە_Astana

7/11/2024 10:41:51 AM