ئیـ.ـسڕائیـ.ـل هەوڵ دەدات یاساکانی جەنگ بگۆڕێت!

‎ ئیـ.ـسڕائیـ.ـل هەوڵ دەدات یاساکانی جەنگ بگۆڕێت!


لە کاتێکدا جیهان چاوی لەسەر وێرانکارییەکانی غـ.ـەززەیە، ئیـ.ـسڕائیـ.ـل خەریکی ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا. ئەم گۆڕانکارییە ڕێگە دەدات بە کوشتنی ژمارەیەکی زۆرتر لە هاووڵاتییان بە بیانووی لەناوبردنی ئامانجە سەربازییەکان. لە ساڵی ٢٠٠٢دا، کوشتنی ١٤ هاووڵاتی بۆ لەناوبردنی یەک سەرکردەی حـەمـ،ـاس بە تاوانی جەنگ دادەنرا. بەڵام ئێستا سوپای ئیـ.ـسڕائیـ.ـل ئامادەیە تا ١٠٠ کەسی بێتاوان بکوژێت بۆ کوشتنی تەنیا یەک سەرکردە!


ئەم گۆڕانکارییە تەنیا جێبەجێکردنی یاسا نییە، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ نووسینەوەی یاساکانی جەنگ. ئیـ.ـسڕائیـ.ـل دەیەوێت جیهان ئەم دڕندەییە وەک نۆرمێکی نوێ قبووڵ بکات. ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەرەنجامەکانی کارەساتبار دەبن. یاساکانی جەنگ لە بریی ڕێگرتن لە جینۆساید، دەبنە پاساوێک بۆ ئەنجامدانی. هەر وڵاتێک دەتوانێت بە بیانووی پاراستنی ئاسایش دەست بۆ کۆمەڵکوژی ببات ...


سەرچاوە:

-------------

https://aje.io/0s53yr


#ئاستانە_Astana

7/16/2024 9:12:04 PM