ئایا پێشتر لە وتەی (الله يستخدمنا ولا يستبدلنا)، ڕاماویت؟

ئایا پێشتر لە وتەی (الله يستخدمنا ولا يستبدلنا)،  ڕاماویت؟


"خودا بەکارمان دەهێنێت و وەلامان نانێت"، واتا لە کەلێنێکدا بەکار بهێنرێیت کە کەس نایبینێت، ئەوەی بۆ پەرستشێک سەرکەوتوو بیت کە زۆربەی خەڵک ناتوانن بیکەن، ئەوەی ئازارێک لە پێناو بەهەشت هەڵبگریت، ئەوەی غیرەت بنوێنیت بۆ ئایینەکەت، ئەوەی خۆت لەسەر ڕاستڕەوی پەروەردە بکەیت و دڵت ناچار بکەیت لێی لا نەدات.


ئەوەی ببیتە درەختێکی ڕواو و چەسپاو کە پێویستمەند سێبەری لێ بگرێت و بێتوانا پەنای بۆ ببات، ئەوەی ببیتە وەڵامی نزای کەسێک و فرمێسکێکی شادی لەسەر گۆنایەکی ساڕێژکراو، دەستێک بۆ خەونێکی لەباربراو و ڕووناکییەک بۆ ڕێگای سەرلێشێواوان.


ئەوەی ببیتە خاوەن دڵێک کە سپێتییەکەی لە پێش بەفر بکەوێت و ڕۆحێک کە لە نەسیم سووکتر بێت. بەکار بهێنرێیت، واتە ئەوەی لە هەر شوێنێک بیت، سەربازێک بیت، قوتابییەک بیت کە لە هەموو شتێک فێر دەبێت، باوەڕدارێک بیت کە ئایینەکەی خۆش دەوێت، موسڵمانێک بیت کە براکانی لەخۆ دەگرێت، چاکەکارێک بیت کە گەردوونێک لە ناو دڵیدا هەڵدەگرێت.


 بەکار بهێنرێیت، واتە ئەوەی بە ماندووبوونەوە بچێنیت، بەدڵخۆشییەوە ببەخشیت، نائومێدی بکوژیت و، بۆ ئوممەتێک بژییت. بەکارت دەهێنێت تاکوو ببیتە ڕێنیشاندەرێک بۆ لای ئەو، نیشاندەرێک بۆ ئەو و سێبەری هەزاران کاری کاریگەر بیت.


قوسەی عاسم عوسەیلی

#ئاستانە_Astana

7/21/2024 8:47:05 PM