سەرەتا خۆم!

سەرەتا خۆم!


کۆمەڵکوژییەکانی فـ.ـەلەستین، خوێنڕشتن لە هیند، زیندانییەکانی چین، پەکخستنی شەریعەتی ئیسلامی لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا و جگە لەمانەش زۆرن کە دڵ پڕ خەم و چاو پڕ لە فرمێسک دەکەن، لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەندین کارەساتی دیکە بەڕێوەن!


هەموو ئەمانە دەبێت وامان لێ بکەن کە هەمیشە ئەم پرسیارە دووبارە بکەینەوە «ئایا من بەشێکم لە چارەسەر، یاخود تەنیا بارگرانییەکم لەسەر موسڵمانان؟!»


کاتێک وا بیر دەکەینەوە کە جگە لە خۆمان هەموو خەڵکی دی کەمتەرخەمن، یاخود تۆمەتبارەکە بێبەری دەکەین و ناوی لێ دەنێین «ئوممەتی ئیسلامی!» هاوار دەکەین و، دەڵێین: "ئوممەتی ئیسلامی لە کوێیە؟!" و، خۆمان دەشارینەوە.


بە ڕاستی کاتێک ڕزگاربوون و چارەسەر دەست پێ دەکات کە هەریەک لە ئێمە ئەم پرسیارە ئاسان و تاڵانە لە خۆمان بکەین: "چی دەبوو ئەگەر هەموو مرۆڤەکان وەکوو من بوونایە، ئایا ئەو کاتە ڕزگاربوون دەهات؟"، "ئایا کاروباری ژیانم بە شێوەیەک ڕێک خستووە هەتا هۆکارەکانی ڕزگاربوون بۆ خۆم و کەسانی دەوروبەرم دابین بن؟"، "یاخود هێشتا لە دۆخی «دیاردەی دەنگی»دام؟" پێویستە پێش ئەوەی هەڵەکانی «ئوممەت» بسەنگێنم، هەڵەکانی «خۆم» سەنگ بکەم، ئەگەر بۆ کارکردن بۆ خودا و، هەستاندنەوەی شەریعەتی ئیسلامی لەکارکەوتوو و، بەرگریکردن لە ڕشتنی خوێن بە هەر ڕێگەیەکی شەرعی دەژیم؛ ئەو کاتە هاواری «ئەی ئوممەتی ئیسلام!» ڕاستگۆیانە دەبێت و، کاریگەری لەسەر دڵی خەڵکی دەبێت.


بیرهێناوەیەک بۆ خۆم و ئێوەش.


سامی عامری

10/20/2024 3:45:26 PM