مۆدێرنە و بڵقە کەسییەکان!

مۆدێرنە و بڵقە کەسییەکان!


جیاواز لە شێوازی حوکمڕانی و دەوڵەتداریی جاران کە دەوڵەت یان بۆ خزمەتی یەکە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی بەشەریی بوو، بە نموونە وەک خێزان، یان ئەگەر لە خزمەتیش نەبووایە دەستتێوەردانی نەدەکرد و، جۆرە ئازادییەک هەبوو کە خێزان و کۆمەڵگە ئەو شێوەیە وەربگرن کە سروشتی خۆیانی لەسەرە و دەیانەوێت.


بەڵام لە دوای هاتنی مۆدێرنە و سیما تازەکانی دەوڵەتداریی مۆدێرن، ئەم باسە بە شێوازێکی تراژیدی گۆڕا، هەرچەند لەوەیه بە هۆی کاریگەریی فیلمەکان مرۆڤ هەرگیز حەز بە سەدەکانی پێشوو نەکات، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو قۆرخکارییەی ئێستە بەدی دەکرێت جاران نەبووە، یان نەگەیشتووەتە ئەم حاڵەتە قورسە کە دەوڵەت هەوڵی تۆخکردنەوەی تاکگەرایی دەدات.


لە ڕاستیدا ئێستە هەمووان بەرەو بڵقە تاکەکەسییەکان دەچن، خێزان و نەسیجی کۆمەڵایەتی بەرەو هەڵوەشانی یەکجاری دەڕوات، بە تایبەت لە وڵاتانی بە ناو پێشکەوتوو، لە بەرانبەردا هەمووان لەناو بڵقە تاکە کەسییەکانیاندا قەتیس دەمێنن، دەوڵەتیش ئەمەی پێ خۆشە، چونکە کۆنترۆڵ و هەژموونێکی زۆر زیاتری پێ دەبەخشێت و، ئەگەری گۆڕینی سیستەمەکەش بەتەواوی لاواز دەکات.


هەر لەبەر ئەمەشە کە زۆر ئەجێندا و فیکری نامۆ بە زۆرەملێ بەسەر کۆمەڵگەکاندا دەسەپێنرێت کە قبووڵی بکەن.


لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/23/2024 8:50:35 PM