هێرشبەرەکەی ئەڵمانیا سعوودی دەرچوو، بەڵام ...

هێرشبەرەکەی ئەڵمانیا سعوودی دەرچوو، بەڵام ...


لە شارێکی ئەڵمانیا، پزیشکێکی دەروونی تەمەن پەنجا ساڵی سعوودی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانی، بە ئۆتۆمبێلێک خۆی دەخاتە ناو بازاڕێکی قەرەباڵغی تایبەت بە دابینکردنی پێداویستییەکانی شەوی کریسمس و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا چوار کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندارن کە برینی ٤١ کەسیان زۆر سەختە!


هەر ئەوەندەی زانرا کە ئەم کەسە بە ڕەگەز سعوودییە، خێرا بابەتەکە بوو بە ترێند و هەمووان دەستیان کردەوە بە قسە کۆنەکانی مەترسی موسڵمانان لەسەر کۆمەڵگەی ئەورووپی. تەنانەت ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وتی: "دەبێت ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەست لە کار بکێشێتەوە."، لەگەڵ ئەم قسانەشی ڤیدیۆیەکی کۆنی وەزیری دەرەوەی ئیماراتیشی پۆست کرد کە باس لە مەترسی پەنابەرە موسڵمانەکان دەکات بۆ ئەورووپا.


بەڵام خۆشییەکە زۆری نەخایاند و دەرکەوت هێرشبەرەکە پزیشکێکی سعوودییە و بێباوەڕە و تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی لە سعوودیە. لەبەرئەوە ڕای کردووەتە ئەڵمانیا و داڵدە دراوە و ڕادەستی سعوودیە نەکراوەتەوە. تەنیا هەفتەیەک لەمەوپێشیش لە پێگەیەکی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان باسی مەترسیی موسڵمانەکانی کردووە.


ئەوەی جێی سەرنجە، دەشوترێت دەزگای هەواڵگری سعوودیە پێشووتر ئەڵمانیای ئاگادار کردووەتەوە لە وەها ئەنجامدانی هێرشێک، بەڵام هۆکاری ئەوەی کارەکەی لە ئەڵمانیا زەحمەت کردبوو لە دۆزینەوەی ئەوەبووە، ئەو کەسەی ئەم هێرشەی ئەنجام داوە وەک وتمان وازی لە ئیسلام هێناوە و پێشووتر بە کەسێکی دژە موسڵمان لای ئەڵمانییەکان ناسراوە، هەروەها چەندین دیداری هەبووە و خاوەنی ڕێکخراوێکیش بووە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە وڵاتە موسڵماننشینەکان ڕادەکەن، بە بیانووی بوونی مەترسی لەسەریان بە هۆی بێباوەڕی و بوونی مەیلی هاوڕەگەزبازی، هەروەها چەندین جار ڕەخنەی لە ڕاوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیاش گرتبوو کە گوایە ئەڵمانیای کردووە بە نیشنگەی موسڵمانان، ئەمەش ئەڵمانیای بە ئاقارێکی تر بردووە و کەس چاوەڕێی وەها کارێکی لەم شێوەیەی لێ نەکردووە.


میدیاکانیش بۆ شێواندنی ڕووداوەکە، خۆیان لێی دزیوەتەوە و تەنیا وێنەی پاسپۆرتەکەیان داناوە تا خەڵک تەنیا ئەوە ببینێت کە ئەم کەسە سعوودییە.

 

12/21/2024 10:14:21 PM