هارڤارد مەهزەلەیە!

هارڤارد مەهزەلەیە!


لە تازەترین پێشهاتی جەنگی ترەمپ لەگەڵ زانکۆ و کۆلێژەکان کە لە پێناو زایـ.ـۆنیزمدا خەریکیەتی، ترەمپ دەڵێت: "چیتر ناکرێت هارڤارد بە شوێنێکی شایستەی زانست و خوێندن دابنرێت، ناشبێت بخرێتە هیچ یەک لە لیستی باشترین زانکۆ یان کۆلێژەکانی جیهان. ئەم زانکۆیە مەهزەلەیە و تەنیا ڕق و دەبەنگی فێر دەکات و، نابێت چیتر مینحەی فیدڕاڵی وەربگرێت."


ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە: چی وا لە سەرۆکی زلهێزترین وڵات دەکات، ئاوا هێرش بکاتە سەر دێرینترین و بەناوبانگترین و باشترین زانکۆ و کۆلێژەکانی وڵاتەکەی، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕێ بە ئازادی ڕادەربڕین دەدات لەناو خوێندکارەکانی کە لە مێژووی ئەمریکادا شتی وا هەرگیز ڕووی نەداوە.


ئەی ئەکادیمیبوون و جیاکردنەوەی سیاسەت و سیستەمی فێربوون لەکوێیە؟ ئەی سەربەخۆیی دەزگاکان و ڕێڕەوی زانستی چی لێ دێت؟ 


ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە ڕۆژئاوا بتە خورماییەکانی خۆی دەخوات.


#ئاستانە_Astana

 

4/22/2025 10:22:33 PM