پڕفرۆشترین پەرتووکەکانی ئاستانە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ٢٠٢٥
پڕفرۆشترین پەرتووکەکانی ئاستانە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر ٢٠٢٥
١. سەڵاحەدینی ئەیووبی
دیوێکی نەبینراوی سەڵاحەدینی ئەیووبی - ئەو زاهیدەی کە سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ بوو. ئەم پەرتووکە لایەنی مەعنەوی و ئیمانیی سەڵاحەدین دەخاتە ڕوو کە لە زۆربەی پەرتووکەکانی تردا باسی لێوە نەکراوە.
٢. گێلمان دەکەن
پەرتووکێک کە وەک بۆمب تەقییەوە! ڕەخنەیەکی قووڵ لە سیستەمی پەروەردەی هاوچەرخ دەگرێت و دەرگای بیرکردنەوەی داهێنەرانە دەکاتەوە.
٣. ئەخلاق لەژێر سێبەری ئیماندا
پەرتووکێک کە باوەڕ و کردار پێکەوە گرێ دەدات. ڕەوشتی بەرز و بەها ئیسلامییەکان بە زمانێکی سادە و کرداری دەخاتە ڕوو، دوور لە خورافات و فەلسەفەکاری.
٤. ئیسلامی دیموکراسی مەدەنی
پەردە لەسەر ئەو پیلانە چڕوپڕە هەڵدەماڵێت کە هێزە ڕۆژئاواییەکان دژی ئیسلام و کۆمەڵگەی ئیسلامی ئەنجامی دەدەن.
٥. بۆ نۆ؟
هونەری هاوسەرگیرییەکانی پێغەمبەر (ﷺ)، ئەو کتێبەی بە شێوەیەکی زانستی و بەڵگەدار حیکمەتی ئەم هاوسەرگیرییانە شیدەکاتەوە و گومانەکانی پەیوەست بەم بابەتە ڕەتدەکاتەوە.
#ئاستانە_Astana
#پەرتووکەکانی_ئاستانە
#پێشانگەی_نێودەوڵەتیی_هەولێر