چاکی مەکەن، با خراپ نەبێت
چاکی مەکەن، با خراپ نەبێت
هەر باسێکی ئاشتی و پێکەوەژیان، لێدانە لە چەمکی پێکەوەژیان و نیازێکە بۆ تێکدانی ئاساییشی کۆمەڵایەتی و تێکدانی ئارامیی دەروونی تاک و کۆمەڵگە و، یەکڕیزی.
چونکە لە بنەڕەتدا، خاک و نەتەوەی ئێمە هیچ کێشەیەکی لەم پرسەدا نییە، هیچ بەریەککەوتن و کێشەیەکی دیاری کۆمەڵایەتی و واقیعی، لەنێوان گەل و ئایینی زۆرینە و کەمایەتییەکاندا نییە، کەس مەزڵووم نییە و کەسیش نیەتی زووڵمی نەبووە و نییە! لایەنی کەم، ئەهلی ئیسلام ئەو نیەتەی نییە.
وەک ئەوە وایە، تۆ لەگەڵ هاوسەرەکەتدا، هیچ کێشەیەکت نەبێت و بڵێیت: وەرە با پێداچوونەوەی پەرتووکیی تەڵاق و یاساکانی عێراقی بکەین، لە خولع و جیابوونەوەدا، ئینجا ماف و ئەرکەکانی ژن و مێرد!
ئەمە ئەگەر عیلم و مەحموودیش بێت، شوێن و کات و کەسەکەی تەنیشتت بۆی، زۆر نامەعقول و نەشازە، ورووژاندنی کێشە و جیاییە!
سەیید عومەر عەبدوڕەحمان