ناسکییەتی ژیان!
ناسکییەتی ژیان!
چینی بەرگە هەوای زەوی کە وەکوو توێکڵە سێوێک تەنکە، لە ئاوێتەیەکی ناسک و هاوسەنگ لە: ئۆکسجین و گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن و نایترۆجین پێک هاتووە. ئەم بەرگە نەک تەنیا هەناسەدانمان بۆ مسۆگەر دەکات، بەڵکوو پارێزەرێکی دڵسۆزە کە ژیان لە تیشکە کوشندەکانی گەردوون دەشارێتەوە. گەر ئەم هاوکێشە ناسکە بە ڕادەی موویەک لەنگ بێت، ئەوا خەونەکان بەر لە لەدایکبوونیان دەخنکێن و، شارستانییەت پێش ئەوەی دێڕی یەکەمی خۆی تۆمار بکات دەکوژێتەوە.
«هیو ڕۆس» لە پەرتووکی (Improbable Planet: How Earth Became Humanity's Home)