پەنجا چەقۆ بەس نەبوو تا ببێتە تـ.ـیرۆرسـ.ـت!

پەنجا چەقۆ بەس نەبوو تا ببێتە تـ.ـیرۆرسـ.ـت!


ئەبوو بەکر موسڵمانێکی بێتاوان و خزمەتکاری یەکێک لە مزگەوتەکانی فەرەنسا کە بە ڕەگەز مالییە، بووە قوربانیی ڕق و تـ.ـیرۆرستـ.ـی ڕاستڕەوەکانی ئەوێ.


ڕۆژی هەینی لە باشووری فەرەنسا، گەنجێکی ڕاستڕەوی تـ.ـیرۆرسـ.ـت چووەتە مزگەوتێک و لەوێ تەنیا گەنجێکی لێ بووە بە ناوی ئەبوو بەکر و خەریکی پاککردنەوەی مزگەوتەکە بووە، گەنجە تیـ.ـرۆرستـ.ـەکە قسەی لەگەڵ ئەبوو بەکر کردووە و وای دەرخستووه کە تازە موسڵمان بووە و دەیەوێت فێری نوێژ ببێت.


ئەبوو بەکریش فێری شێوازی نوێژکردنی دەکات، لەگەڵ چوونی بۆ ڕکوع تیـ.ـرۆرستـ.ـەکە ئەبوو بەکر دەداته بەر چەقۆ و زیاد لە (٥٠) چەقۆی لێ دەدات. لەگەڵیشیدا بە مۆبایلەکەی ڤیدیۆی تاوانەکەی دەگرێت و هوتاف دژ بە موسڵمانان دەکێشێت و جوێن دەدات، پاشان ڕا دەکات، دواتریش ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.


ئەوەی سەیرە ئەوەیە سەرۆک ماکرۆن و کاربەدەستان دوای ڕۆژێک لەم ڕووداوە تازییەباری بڵاو دەکەنەوە، تەنانەت کردەوەکەش بە تیـ.ـرۆرستـ.ـی ناو نابەن و ئیدانەیەکی سادەی دەکەن.


وا دیاره جیاوازیی تیـ.ـرۆرستیـ.ـبوون و نەبوون تەنیا وتنی (اللەأکبر)ێکە.

4/30/2025 8:46:34 PM