چ بەختێکی باشە لە غـ.ـەززە بە یەکپارچەیی شەهید ببیت

چ بەختێکی باشە لە غـ.ـەززە بە یەکپارچەیی شەهید ببیت


لە پرسەی مێردی یەکێک لە ئافرەتە خۆڕاگرەکان بووم. ژنەکان دەستیان کرد بە دڵدانەوەی و وشەی ئارامی و هاوخەمی و داوای خۆڕاگری ...، یەکێکیان وتی: "سوپاس بۆ خوا تۆ بە لاشەیەکی تەواوەوە ماڵئاوایت لێ کرد، من بە پارچەپارچەکراوی و لە ناو کیسەیەکدا ماڵئاواییم لە کوڕەکەم کرد."


یەکێکی تر وتی: "سوپاسی خوا بکە کە ماڵئاواییت لێ نەکرد بەسوتاوی، من کچەکەم بوو بوو بە جەستەیەکی ڕەشهەڵگەڕاوی وەک خەڵووز، لە کاتێکدا ئەو وەک مانگی چواردە جوان بوو. ئەوەی لە لای ڕاستییەوە بوو وتی: باشە هیچ نەبێت تۆ ماڵئاواییت لێ کردووە، مێردەکەی من شەش مانگە لەژێر داروپەردوودایە."


پاشان یەکێکی تر وتی: "براکەی من نادیارە، نازانین ئایا بە دیل گیراوە یان شەهید بووە، دڵی دایکم لە تاسەیدا دەسووتێت."


ئەمە «خۆشگوزەرانی مردنە» بەڕێزان. ئەوەی کە بە لاشەیەکی ساغەوە بمرێت و خۆشەویستانت ماڵئاواییت لێ بکەن. خوامان بەسە بەرانبەر ئەوانەی دوژمنایەتیمان دەکەن و ئەوانەشی پشتیان تێ کردین ...


ئيمان زوهدی ئەبوو نیعمە


#ئاستانە_Astana

 

4/30/2025 8:47:31 PM