زاڵکردنی کەمینەکان!
زاڵکردنی کەمینەکان!
ئەو ڕووداوانەی ئێستا لە سوریا ڕوودەدەن درێژبوونەوەی پیلان و پەیڕەوێکی درێژخایەنی لەمێژینەی سیستەمی جیهانین کە ئەویش زاڵکردنی کەمینەکانی وڵاتانی ئیسلامییە و کردنیانە بە حاکم بەسەر زۆرینەیەکی موسڵمانەوە.
نهێنیی ئەم بیرۆکەیەش سادەیە، کاتێک تۆ کەمینەیەک دەکەیتە دەسەڵاتدار کە ڕەگێکی قایمی لەناو گەل و وڵاتەکە نەبێت و نەتوانێت خۆی بگرێت، ناچار دەبێت هەمیشە پشت بە هێزێکی دەرەکی ببەستێت و پاڵپشتیی خۆی لە دەرەوە بەدەست بێنێت بۆ بەردەوامبوونی دەسەڵاتەکەی کە ئەم لایەنە دەرەکییەش سیستەمی جیهانی و وڵاتانی زلهێزن.
لایەنێکی بابەتی ئایینی ئیبراهمیش هەر ئەم باسەیە کە بەزۆر هەوڵ دەدرێت زۆرینەی موسڵمان و کەمینەیەک هاوشانی یەک بکرێن و بخرێنە پاڵ یەک، هەر کاتیش بارودۆخەکەیان بەدڵ نەبوو بە بیانووی پاراستنی ئەم کەمینەیە لە کوشتار و جینۆساید، بێنە وڵاتەکەوە و دەسەڵاتی زۆرینە بڕوخێنن.
لە هەمان کاتدا زۆرینە گەر قەتڵوعام و جینۆسایدیش بکرێت هیچ خەمخۆرێکی نییە!
#ئاستانە_Astana