چاوی سەرسامی بکەرەوە، تا ڕۆحت نەمرێت بە غەفڵەت

چاوی سەرسامی بکەرەوە، تا ڕۆحت نەمرێت بە غەفڵەت


یەکێک لە دەردەکانی دەروون و بیرکردنەوەی مرۆڤ هەرچەند هەندێک لایەنی دەرمانیشی لەخۆ گرتووە، ڕاهاتنە!


چ حەیفە بە جوانی ڕابێیت، بەو گەردوونە چنراوە، بەو هەموو ئاڵۆزکاری و تەواوکارییە، بە بوونی خۆت بە بوونی چواردەورت، بەو هەموو ڕووداوە چارەنوسسازانەی کە تەنیا وەک ڕێکەوتێکی جوان دەیبینیت.


دەزانیت گەورەترین بەڵای غەفڵەت ڕاهاتنە، کاتێک بەم شتانە ڕادێیت، کاتێک بە بەخششەکانی پەروەردگارت ڕادێیت و وەک ڕۆتینێکی ڕۆژانە و سادە دەیبینیت، ئەم سادە ڕوانینە هەم ڕاهاتنە، ئەم سەرسامنەبوون و ئەبڵەقنەبوونە یەکەم کلیلی غەفڵەت و بێئاگایی و ڕەقبوونی دڵەکانە.


تکایە ڕامەیەن!


#ئاستانە_Astana

 

5/16/2025 12:54:55 PM