وەهمی سەلامەتی!
وەهمی سەلامەتی!
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خامۆشی و سڕبوونی ئوممەت کە ئێستا دەیبینین -ئەوەی کە پارچەیەکی جەستەی ئوممەت خەریکە لە برساندا دەمرێت و بۆنی بارووت دەیخنکێنێت، لە پارچەیەکی تردا دونیا خامۆش و کڕوکپە و دەڵێی هیچ نەبووە- وەهمی سەلامەتییە.
بەهۆی: سنوورە دەستکردەکان و جیاکردنەوەی پارچەکانی ئوممەت و وتنەوە و لێدانەوەی دەیان وەهمی نەتەوایەتی و نیشتمانی ناهۆشیارانە پێمان وایە ئەو کێشانە لە ئێمەوە دوورن و ئەو کارەساتانە هیی شوێن و خەڵکانێکی ترن و ئێمە سەلامەتین، ئێمە دوورین، وا دەزانین کە چارەنووسمان لەوان جودایە!
کە ئەمەش پێچەوانەی دەیان فەرمایشتی ڕەسوولە (ﷺ) کە تێیدا چارەنووسی هەموومانی بەیەکەوە لکاندووە، جا با یەکێک لەوسەری ڕۆژهەڵات بێت و ئێمەش لەم سەری ڕۆژئاوا.
هەموومان یەکین، هەمان چارەنووسمان هەیە، بەڵام لەوانەیە لە نۆرەدا جیاواز بین!
#ئاستانە_Astana