جەنگی نابەرانبەر لە مێژووی ئیسلامدا

جەنگی نابەرانبەر لە مێژووی ئیسلامدا


ئەگەر کەمێک تەماشای جەنگەکانی ناو قورئان بکەین، هەر لە باسی سوپاکەی تالووت کە کەمینەیەکیان لێ مایەوە و خوا سەری خستن، هەروەها چەند ئاماژیەکی تری پێکدادانەکانی حەق و باتڵ.


تاکوو هەموو وێستگەکانی ژیاننامەی پێغەمبەر (ﷺ) و تەواوی ئەو غەزوە و جیهادانەی کە کردوویەتی، دەبینیت هەمیشە موسڵمانان کەمتر و لاوازتر بوون بە پێوەرە مادییەکە، تاکە شەڕێک کە موسڵمانان ژمارەیان زۆر بووبێت جەنگی حونەین بوو، بەڵام هێشتا زۆرێک لە ڕاوبۆچوونەکان وایە کە موسڵمانان زۆر بوون لەچاو خۆیاندا. دەنا بەرانبەر زۆرتر بووە.


ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە لە خودی جەنگی حونەین، موسڵمانان تووشی نەکسەیەکی قورس هاتن، بە هۆی سەرسامییان بەو ژمارە زۆرەی خۆیان، تا پەروەردگار وانەیەکی تری فێرکردن لە ماهییەتی سەرکەوتن کە لە لایەن ئەوەوەیە، نەک ژمارە و ماددە.


لە تەواوی ژیاننامەی پێغەمبەردا (ﷺ) ئەم مانایە دووبارە دەبێتەوە کە سەرکەوتن لە ئاسمانەوە دێت نەک لە ئەرزەوە، تەنانەت لەدوای وەفاتی پێغەمبەروە (ﷺ)، لە شاڵاوی پیرۆزی فتووحاتی هاوەڵاندا هەمیشە موسڵمانان کەمتر بوون.


ئەمە دەری دەخات مێژووی ئێمە نامۆ نییە بە شەڕی نابەرانبەر، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئێمە نامۆین بەوەی زۆرتر بین.


#ئاستانە_Astana

5/16/2025 12:58:24 PM