تۆ دەتوانیت واز بهێنیت، بەڵام ئەو واز ناهێنێت!
تۆ دەتوانیت واز بهێنیت، بەڵام ئەو واز ناهێنێت!
لە سەروبەندی پێکدادانەکانی نێوان پاکستان و هیندستاندا، هەر لە یەکەم ساتەکانی شەڕدا ئـ.ـیسرائیل پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ هیندستان ڕاگەیاند. بەبێ هیچ بیرلێکردنەوە و وەستانێک، تەنانەت پێش ئەوەی کاتژمێرێکیش بەسەر دەستپێشخەرییەکەی هیندستان تێپەڕێت.
ئەمەش دەری دەخات دوژمنانی ئێمە یەکپارچە و یەک دەستن، هەر کاتێک بێت و لە هەر کوێیەک بێت. زۆرێک ئاگادار نین کە ئیـ.ـسرائیل لەپشت کۆمەڵکوژییەکانی کشمیرەوە دەوەستێت، تەنانەت دەستی هەبووە لە کۆمەڵکوژییەکانی موسڵمانانی بۆرما (میانمار) و، لە گەرمەی کۆمەڵکوژییەکاندا ڕەتی کردەوە کە فرۆشتنی چەک بوەستێنێت بەو وڵاتە هەرچەندە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان داوایان کرد.
ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە ئەو ئاشتەواییە پەمەییەی زۆرێک باسی دەکەن و، ئەو دیبلۆماسییەت و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییانەی هەندێک دڵیان پێی خۆشە، تەنیا سەرەنجامەکان دوا دەخەن دەنا ئامانجەکە ڕوونە و دانراوە.
تۆش واز لەو بهێنیت، ئەو واز لە تۆ ناهێنێت.
#ئاستانە_Astana
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس