حەسەن ئەسليح، لەسەر تەختی نەخۆشخانە شەهید کرا!
حەسەن ئەسليح، لەسەر تەختی نەخۆشخانە شەهید کرا!
دوای ئەوەی لە هەوڵی پێشووی تیرۆرکردنی ڕزگاری بوو، ئەم جارە بەبرینداری و لەسەر تەختی نەخۆشخانە لە بەشی سووتاویی، بە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی داگیرکەر «حەسەن ئەسليح» شەهید کرا.
هیچ دیکتاتۆر و زاڵمێک نەیوێراوە وەها کارێک ئەنجام بدات، لە کاتێکدا ئەنجامدانی شتێکی وا لە لایەن وڵاتێکی ئەفریقی، یان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبوو بە بەزمێکی ڕاگەیاندنی گەورە و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، لەوانەیە دروستکردنی هاوپەیمانییەتێکی نێودەوڵەتیش بۆ لەبندەرهێنانی لایەنی بەرپرس. "چۆن دەبێت ڕۆژنامەنووس بەئاشکرا تیرۆر بکرێت؟!"، "چۆن دەبێت نەخۆشخانە بۆردومان بکرێت؟!"، "قبووڵی ناکەین، جیهان گۆڕاوە و مافی مرۆڤ هەیە!"
بەڵام نەخێر، ڕۆژانە چەندەها هەواڵی بەم جۆرە وەک ڕۆتینێک تێدەپەڕن، چونکە ئێستا کاتی خواردنی بتە خورماییەکانە! کێشە گەورەکە ئەوەیە کە دوای ئەم شەڕ و بارودۆخە بتی تر دروست بکرێت و جیهان دووبارە بیانپەرستێت، تا کاتی خورانیان دێت بە کاتی ڕۆژئاوا!
#ئاستانە_Astana