بە دوای دۆخێکی نموونەییدا مەگەڕێن!
بە دوای دۆخێکی نموونەییدا مەگەڕێن!
هەر پرۆژەیەک کە بە دوای هەستانەوەی ئوممەتەوە بێت، ناتوانێت سەرکەوتوو بێت بەبێ کۆکردنەوەی ئوممەت، ئەگەر لە نزمترین ئاستیشدا بێت. ناکۆکی میدیایی و شەڕی فیکری، یان مەیدانی کە ئەمڕۆ لەنێوان دڵسۆزانی ئیسلامدا ڕوو دەدات، پێشێلکردنێکی ئاشکرای ئەم بنەما مەزنەیە. هیچ پاساوێکیان نییە، هەر چەندە پاساو بهێننەوە بە هەڵەی لایەنی بەرانبەر، لەبەر ئەوەی ناکۆکی تەنیا شکست و دۆڕان بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
چاوەڕوانی ئاستێکی نموونەیی مەکەن لەم سەردەمەدا؛ ئەمە سەردەمی ئاژاوەیە، سەردەمی لاوازی و سەرلێتێکدان و گۆڕینی ئاراستەکانە، سەردەمی فیتنەنانەوە و بەئامانجگرتنی چاکسازانە، ئەوەی لەم کاتە داوای دۆخێکی نموونەیی بکات ئەوە هیچ لە باسەکە تێنەگەشتووه.
پێشینی ئێمەش لە کاتە سەختەکاندا زۆرباش لەمە تێگەشتبوون.
شێخ ئەحمد سەید
#ئاستانە_Astana