تەنانەت دادوەریش نەفی کرا!

تەنانەت دادوەریش نەفی کرا!


«کەریم خان» داواکاری گشتیی دادگای دادی نێودەوڵەتی کە بە پێوەری سیستەمە جیهانییەکە دەبێت بەرزترین دەسەڵاتی یاسایی سەربەخۆ بێت، بە هۆی جوڵاندنی کەیسی تاوانە جەنگییەکانی ئیسـ.ـرائیل و دەرکردنی فەرمانی گرتن بۆ ناتانیاهۆ و چەند وەزیرێکی، لە هەمان کاتدا بۆ فەرماندەکانی حەمـ.ـاس.


ئێستا خودی داواکاری گشتی ئەژمارە بانکییەکانی بلۆک کراوە، تەنانەت ئیمەیڵەکەی لە لایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە لەکار خراوە و ناتوانێت ئەکاونتەکانی بکاتەوە. فەرمانبەرە ئەمریکییەکانی دادی نێودەوڵەتیش پێیان وتراوە: "ئەگەر بێنەوە ئەمریکا لەوانەیە دەستگیر بکرێن."


ئەمانە لەگەڵ بەرزترین دامودەزگای یاسایی نێودەوڵەتی لە جیهاندا ڕوو دەدەن کە خودی ڕۆژئاوا ئەم سیستەمەی داناوە و، وڵاتانی تری پێ مەحکووم کردووە، بەڵام لەگەڵ یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی بەرانبەر خۆیان هەموو شتێکیان هەڵوەشاندەوە.


دەبێت لەمەودوا بەها و نرخی ئەم دامودەزگایانە لە چیدا بێت، ئەو دروشم گەلەی جیهانی نوێ کە هەمیشە دەوترانەوە و میدیاکانی تەنیبوو، تۆ بڵێی چی دیکە کەس بڕوایان پێ بکات؟



#ئاستانە_Astana

5/20/2025 8:41:04 AM