تەواو هیچ نەما، ئادەی با ئیدانەی بکەین
تەواو هیچ نەما، ئادەی با ئیدانەی بکەین
بەریتانیا ڕایگەیاند کە باڵیۆزی خۆی لە قەوارەی داگیرکەر بانگ کردووەتەوە، هەروەها هەناردەکردنی کەلوپەلی سەربازی ڕادەگرێت و، گفتوگۆ بازرگانییەکان هەڵدەپەسێرێت. کە ئەمە بە گەورەترین هەڵوێستی ڕۆژئاوایی دژ بە قەوارەی داگیرکەر دادەنرێت لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا. بەڵام فریو مەخۆ، چونکە بەریتانیا خۆشی دوژمنە و ئەوەی لەبەری دەکات تەنیا «بەرگی بەرخـ»ـانە!
بەریتانیا (١٠٨) مۆڵەتی بۆ هەناردەکردنی کەرەستەی جەنگی دەرکردووە و، (٨٦٣٠) بارە چەک و زەخیرەی ناردووە کە بۆ کوشتنی هەزاران کەس لە کەسوکارمان بەکار هاتووە و، میدیاکانی پاساویان بۆ بۆمببارانکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانەکان دەهێنایەوە.
ئەمڕۆ «پیاوی سپی» هەوڵ دەدات وێنەی خۆی سپی بکاتەوە، دوای ئەوەی پشتیوانیی پێویستی بۆ لەناوبردنی (٥٠) هەزار کەس و ئاوارەکردنی ملیۆن و نیوێک دابین کردبوو. ئەم شانۆگەرییە «وینستن چەرچڵـ»ـم بیر دەخاتەوە، کاتێک دانەوێڵەکانی بەنگلادیشی دەستبەسەر کرد بۆ خزمەتی هەوڵ و هەڵمەتە سەربازییەکان لە جەنگی جیهانیی دووەم. کە ئەمەش بووە هۆی قاتوقڕییەک کە نزیکەی دوو ملیۆن بەنگلادیشی لە ساڵی ١٩٤٣ لەناو برد، ئەوکات ڕۆژنامەکان ڕەخنەیان گرت کە چۆن خەڵکانی تر دەکرێنە قوربانی بۆ ئینگلیز، ئەویش خێری بنووسرێت سێ کەشتیی خواردنی نارد بۆ (٦٠) ملیۆن کەس و بە دڵنیاییەوە کامێراکان ئامادە بوون تا سۆزی پیاوی سپیپێست نیشان بدەن!
ئەوەی کە ئێستا بەریتانیا و کەنەدا و فەڕەنسا دەیکەن، گرتنەبەری «هەڵوێستێکی ئەخلاقی» بێ بایەخە، دوای ئەوەی دوژمن هەموو شتێکی وێران کردووە.
ئەم هەڵوێستە درەنگوەختە ئامانجی پاراستنی بێتاوانان نییە، بەڵکوو بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئەتڵەسی-ئەورووپییە دژی ترامپ، بە بەکارهێنانی کارەساتی کەرتەکە وەک کارتێکی فشار بۆ باسی ئۆکرانیا. ئەمانە هەموویان: «بەریتانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئەڵمانیا و واشنتۆن» بە پێناسە دوژمنن و، تۆڵەکردنەوەمان لێیان کەمتر نییە لە تۆڵەکانمان لە خودی دوژمن، شکستی ڕاستەقینە ئەوەیە کە بیرمان بچێتەوە یان ببوورین.
عەبدە فاید
#ئاستانە_Astana