سزای زیناکار لە نێوان جوولەکە و مەسیحییەکان!
سزای زیناکار لە نێوان جوولەکە و مەسیحییەکان!
داوێنپیسی، بابەتێکی زۆر گرنگ و پێویستە لە کۆن و نوێدا، کەوا هەڵوێستەی لەسەر کرابێت و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە چی بووە، لە کاتێکدا خودای گەورە لە کۆنەوە یاسای داناوە بۆ مرۆڤ کە ژیانی ڕۆژانەی خۆی چۆن بە بەرنامە ڕێک بخات، خودای گەورە کاتێک پێغەمبەر ئادەمی دروست کرد، لەگەڵیدا هاوبەشی بۆ دروستکرد ئەويش دایکی مرۆڤایەتییە، دەربارەی تێکەڵاوبوونی ‹گەل و هۆزە› جیاوازەکان لە قورئاندا هاتووە لە سوورەتی حجورات ئایەتی (١٣) خودای گەورە دەفەرمووێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ}.
هەروەها دەربارەی ‹هاوسەرگیری› خودایی گەورە لە قورئاندا بە شێوەیەکی فراوان باسی کردووە، چۆنیەتی هەڵسوکەوتی هاوسەرانی لەگەڵ خێزانیاندا ڕوون کردووەتەوە، لە سوورەتی نساء دەفەرمووێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً}.
هەروەها لە سوورەتی ڕوم دەفەرمووێت: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُون}. (٧)
لە ئایەتی دواتردا دەفەرمووێت:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا} [النساء: ١٩]
هەروەها دەربارەی ‹داوێنپیسی› قورئانی پیرۆز بێ بەری نییە لە یاسا و ڕێسای خودایی، لەم بارەوە ئەگەر تەنیا وەک دەقی قورئان ئاماژەی پێ بدەین بەدەر لە فەرموودەی پێغەمبەر محمد (ﷺ) ئەوا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سوورەتی نور کەوا خودا دەربارەی پیاو و ئافرەتی داوێنپیس چی فەرمووە، ئەگەر کچ و کوڕێک لەسەریان چەسپا و داننیان نا بەوەی توشی سێکس بوون ئەمە سزایەکەیەتی: {الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُمْ بِهِمَا رَأْفَةٌ فِي دِينِ اللَّهِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَائِفَةٌ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ. الزَّانِي لا يَنْكِحُ إِلا زَانِيَة أَوْ مُشْرِكَة وَالزَّانِيَةُ لا يَنْكِحُهَا إِلا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ وَحُرِّمَ ذَلِكَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ}[النور: ٢-٣]
((واتە: ئەگەر هاتوو کەسێک وەک هەواڵدەرێک هاتوو گووتی ئافرەتێک داوێنپیسی کردووە، دەبێت چوار شایەتی هەبێت کەوا وەک یەک کردارەکە بگێڕنەوە، ئەگینا ئەو کەسە سزای تایبەتی دەبێت، توشی ٨٠ جەڵد دەبێت، چونکە ناوی کەسەکەی زڕاندووە.))
{وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَات ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاء فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَة وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَة أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}،
هەروەها ئەگەر کەسێک لەپێناو پیسکردنی ئابڕووی ئافرەتێک ئەو قسەیەی کرد و بەڵگەی نەبوو، خودای گەورە دەربارەی ئەو جۆرە کەسانە دەفەرمووێت: {إِنَّ الَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلاتِ الْمُؤْمِنَاتِ لُعِنُوا فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ} {يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ} {يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ اللَّهُ دِينَهُمُ الْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ الْمُبِينُ} [سورة النور:٢٣-٢٥]
هەروەها خودای گەورە لەبارەی ‹هاوڕەگەزبازی› باسی سزایەکی ئەوتۆ نەکراوە، چونکە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ چیرۆکی پێغەمبەر لوط (عليه السلام)، دەبینین خودای گەورە کە سزای داون، هەموویان سزای مەرگیان بەسەردا هاتووە {فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ} {فَجَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ} [الحجر:٧٣-٧٤]
وقال تعالى: {فَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ} [هود:٨٢]
خودای گەورە دەربارەی ئافرەتە قەدەغەکراوەکان کەوا پیاو نابێت بیانکات بە خێزانی خۆی و کرداری جووت بوونیان لەگەڵدا بکات ئەمانەن: کە لە ئایەتی ٢٢ و ٢٣ سوورەتی النساء دا هاتووە:
{وَلاَ تَنكِحُواْ مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاء سَبِيلاً}
{حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاَتُكُمْ وَبَنَاتُ الأَخِ وَبَنَاتُ الأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللاَّتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللاَّتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ اللاَّتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُواْ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلاَئِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلاَبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُواْ بَيْنَ الأُخْتَيْنِ إَلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا}
بەڵام کاتێک بگەڕێنەوە بۆ هەمان بابەت لە پەڕتووکی پیرۆز:
ئەگەر سەرنجێک بدەینە پەیمانی کۆن کە خۆی دەبینێتەوە لە تەوڕات و زەبوورەکان. چەندین یاسا بوونی هەیە دەربارەی سێکس و جووتبوون لەگەڵ ئافرەتە حەرامکراوەکان، سزا بۆ بابەتی هاوڕەگەزبازی، تا چەند ڕێگە پێدراوە.
یەکەم:
سەرەتا لە چیرۆکی لوط پێغەمبەر دەست پێ بکەین
دوای ئەوەی لەسەر تاوانی هاوڕەگەزبازی خودا سزای ناوچەی سەدۆم و عامۆڕای دا، لوط و دوو کچەکەی دوورکەوتبوونەوە لە ئاوەدانی، بە بیانووی ئەوەی ناوچەکە تەنیا ئەوانی تێدایە و پیاوی تری لێ نییە لەگەڵ باوکیان سێکس دەکەن و وەچە دەخەنەوە، (لوط و کچەکانی).
³⁰ "ئینجا لوط و هەردوو کچەکەی زۆعەریان بەجێهێشت و لە چیا نیشتەجێ بوون، چونکە ترسا لە زۆعەر دانیشێت. خۆی و هەردوو کچەکەی لە ئەشکەوت نیشتەجێ بوون."
³¹ "کچە گەورەکەی لوط بە بچووکەکەی گوت: «باوکمان پیر بووە و هیچ پیاوێکیش لەم ناوەدا نییە کە لەگەڵیدا هاوسەرگیری بکەین و منداڵمان ببێت، وەک چۆن دابونەریتی هەموو زەوییە."
³² "بۆیە وەرە با شەراب دەرخواردی باوکمان بدەین و سەرجێیی لەگەڵ بکەین، لە باوکمانەوە وەچە بخەینەوە"
³² "ئەو شەوە شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە گەورەکە چووە ژوورەوە و لەگەڵ باوکی ڕاکشا. ئەویش نە بە ڕاکشانەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی."
³⁴ "بۆ ڕۆژی دواتر کچە گەورەکە بە بچووکەکەی گوت: 'دوێنێ شەو من لەگەڵ باوکم سەرجێییم کرد. ئەمشەویش شەرابی دەرخوارد دەدەین، ئینجا تۆ بڕۆ ژوورەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە. جا لە باوکی خۆمانەوە وەچە دەخەینەوە' "
³⁵ "ئەو شەوەش شەرابیان دەرخواردی باوکیان دا، ئینجا کچە بچووکەکە هەستا و سەرجێیی لەگەڵ کرد. ئەویش نە بە سەرجێییەکەی زانی و نە بە هەستانەوەکەی."
³⁶ "ئیتر هەردوو کچەکەی لوط سکیان لە باوکیان پڕ بوو."
³⁷ "گەورەکەیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا مۆئاب 'ئەو باوکی هەموو مۆئابییەکانە هەتا ئەمڕۆ "
³⁸ "هەروەها بچووکەکەشیان کوڕێکی بوو ناوی لێنا بەنعەمی '.ئەویش باوکی نەوەی عەمۆنە هەتا ئەمڕۆ' "
دووەم:
ئیبراهيم پێغەمبەر، خوشکی خۆی هێناوە
لە (پەیدابوون٢٠) دا هاتووە:
¹² "لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕاستییدا ئەو خوشکمە، کچی باوکمە، بەڵام کچی دایکم نییە. ئیتر بووە ژنم."
سێیەم:
سێکسی نێوان کوڕ و دایک، چیرۆکی کوڕە گەورەی یەعقوب پێغەمبەر، (پەیدابوون ٣٥)
²² "کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیان، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە."
چوارەم:
چیرۆکی یەهودا کوڕی یەعقوب پێغەمبەر و باپیرە گەورەی مەسیح، لەگەڵ تۆماری بووکی جووت دەبێت بە ناوی لەشفرۆش، (پەیدابوون ٣٨)
¹⁵ "کە یەهودا تاماری بینی، وایزانی لەشفرۆشە، چونکە ڕووی خۆی داپۆشیبوو."
¹⁶ "ئیتر لەسەر ڕێگاکە لایدا بەلای ئەودا و پێی گوت: 'وەرە با سەرجێییت لەگەڵ بکەم' چونکە نەیزانی ئەوە بووکەکەیەتی. ئەویش پێی گوت: 'چیم پێ دەدەیت بۆ ئەوەی سەرجێییم لەگەڵ بکەیت؟"
¹⁷ "ئەویش گوتی: "لە ماڵاتەکەم گیسکێکت بۆ دەنێرم"
ئەمیش گوتی: "ئەی شتێکم وەک بارمتە دەدەیتێ هەتا دەینێریت؟"
¹⁸ "ئەویش گوتی: 'چ بارمتەیەکت بدەمێ؟'
ئەمیش گوتی: "مۆر و قەیتان و گۆچانەکەی دەستت". ئەویش ئەمانەی دایێ و سەرجێیی لەگەڵی کرد، ئیتر سکی لێی پڕبوو.
پێنجەم:
شەمشون، ئەفسانە بەناوبانگەکەی تەوڕات، ژیانی خۆی لەگەڵ دوو ئافرەتی لەشفرۆش بەڕێ کردووە (ڕابەران ١٦)
¹ "پاشان شەمشون چوو بۆ غەزە و لەوێ لەشفرۆشێکی بینی و چووە ژوورەوە بۆ لای."
شەمشون ئافرەتێکی بە ناوی دەلیلی خۆش ویستووە بەڵام باس نەکراوە شەمشون وەک خێزان مارەی کردبێت.
⁴ "پاش ئەوە ئافرەتێکی لە دۆڵی سۆرێقدا خۆشویست کە ناوی دەلیلا بوو."
شەشەم:
چیرۆکی داود پێغەمبەر لەگەڵ ئافەرتێکی هاوسەردار سک پڕکردنی، (دووەم ساموئێل ١١)
² "ئەوە بوو دەمەو ئێوارە، داود لەسەر قەرەوێڵەکەی هەستا و لە سەربانی کۆشکی پاشا پیاسەی دەکرد، لە سەربانەوە ژنێکی بینی خۆی دەشوات، ژنێکی زۆر جوان بوو."
³ "داودیش پیاوێکی نارد بۆ سۆراغی ژنەکە و ئەویش پێی گوت: "ئەمە بەتشەبەعی کچی ئەلیعامە و ژنی ئوریای حیتییە."
⁴ "ئینجا داود چەند نێردراوێکی نارد بۆ هێنانی، ژنەکەش لە خوێن لێچوونی مانگانەی پاک ببووەوە و هاتە لای داود، ئەویش لەگەڵی جووت بوو، پاشان ژنەکە گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی."
⁵ "ژنەکە سکی پڕ بوو، ناردی و بە داودی ڕاگەیاند و گوتی: 'سکم پڕە' "
حەوتەم:
‹دەستدرێژی کردنە سەر کەنیزەی باوکی وەک دەستدرێژی کردنە سەر دایک وایە›، چیرۆکی ئەبشالۆمی کوڕی داود (دووەم ساموئێل ١٦)
²² "لە سەربان چادرێکیان بۆ ئەبشالۆم دامەزراند و لەبەرچاوی هەموو ئیسرائیل لەگەڵ کەنیزەکانی باوکی جووت بوو."
هەشتەم:
دەستدرێژی کردنە سەر خوشک، چیرۆکی ئەمنۆنی کوڕی داود. (دووەمساموئێل ١٣)
ئەویش تاماری گرت و پێی گوت: «خوشکەکەم، وەرە لەگەڵم پاڵبکەوە.»
¹² "ئەویش پێی گوت: 'نا، برام نا! سەرم شۆڕ مەکە! لە ئیسرائیلدا شتی وا ناکرێت! ئەم بێ ئابڕووییە مەکە."
¹³ "من بەم ئابڕووچوونەوە ڕوو لە کوێ بکەم؟ ئەی تۆ؟ تۆش لەناو ئیسرائیلدا وەک نەفامێکی بەدڕەوشتت لێ دێت. ئێستاش تکایە لەگەڵ پاشا قسە بکە بۆ ئەوەی بمدا بە تۆ، چونکە ئەو پێی ناخۆش نییە.' "
¹⁴ "بەڵام ئەمنۆن نەیویست گوێی لێ بگرێت و بەسەریدا زاڵ بوو، سەری شۆڕکرد و لاقەی کرد."
ئەم چیرۆکانە لە پەیمانی کۆندا هەن و بوونیان هەیە، بەڵام ئایا هیچ یاسا و ڕێسایەک بوونی نەبووە بۆ ئەم کردارە قێزەونانە؟ بێگومان بەڵێ هەبووە، ئەگەر سەیری پەڕتووکی لێڤییەکان بکەین بەشی ١٨ دەقی ١_ ٣٠ خودا فەرمانی داوە کە مرۆڤ دەست ئەم جۆرە ئافرەتانە نەبات. (جووتبوونە نادروستەکان):
¹ هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
² "لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”من یەزدانی پەروەردگارتانم.“ "
³ "وەک نەریتی خاکی میسر مەکەن کە تێیدا نیشتەجێبوون و وەک نەریتی خاکی کەنعان مەکەن کە ئێوە دەهێنم بۆی و نەریتەکانیان بەجێمەهێنن."
⁴ "پێویستە ملکەچی یاساکانی من بن و فەرزەکانم بەجێبهێنن بۆ ئەوەی پەیڕەویان بکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم."
⁵ فەرز و یاساکانم پەیڕەو بکەن، چونکە ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت، من یەزدانم.
⁶ "هیچ کەسێک لە کەسوکاری خۆی نزیک نەبێتەوە، بۆ جووت بوون لەگەڵی، من یەزدانم."
⁷ "ناموسی باوکت مەبە و ناموسی دایکت مەبە، لەگەڵ دایکت جووت مەبە، چونکە دایکتە."
⁸ "لەگەڵ باوەژنت، جووت مەبە، ئەوە ناموسی باوکتە."
⁹ "لەگەڵ خوشکت، کچی باوکت، یان کچی دایکت جووت مەبە، ئەگەر لە ماڵتان لەدایکبووبێت یان لە دەرەوە."
١¹⁰ "لەگەڵ کچی کوڕەکەت، یان کچی کچەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی تۆیە."
¹¹ "لەگەڵ کچی ژنی باوکت کە لە باوکتەوە بووە، جووت مەبە، چونکە خوشکتە."
¹² "لەگەڵ خوشکی باوکت جووت مەبە، چونکە پوورتە."
¹³ "لەگەڵ خوشکی دایکت جووت مەبە، چونکە پوورتە."
¹⁴ "ناموسی مامت مەبە، لە ژنەکەی نزیک مەکەوە و لەگەڵی جووت مەبە، چونکە مامۆژنتە."
¹⁵ "لەگەڵ بووکەکەت جووت مەبە، ژنی کوڕتە، لەگەڵی جووت مەبە."
¹⁶ "لەگەڵ براژنەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی براتە."
¹⁷ "لەگەڵ ژنێک و کچەکەی جووت مەبە، لەگەڵ کچی کوڕەکەی یان کچی کچەکەی جووت مەبە، ئەوان نزیکی ژنەکەن و ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە."
¹⁸ "هیچ ژنێکیش بەسەر خوشکەکەی مەخوازە هەتا ببێت بە هەوێی، هەتا لەگەڵی جووت بیت، کاتێک ژنەکەت لە ژیاندایە."
¹⁹ "لە هیچ ژنێکیش نزیک مەکەوە لە ماوەی گڵاوی خوێن لێچوونی مانگانەی بۆ ئەوەی لەگەڵی جووت بیت."
²⁰ "لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکە جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت."
²¹ "منداڵەکانت وەک قوربانی مەسووتێنە بۆ ’مۆلەخ‘*، نەوەک ناوی خودای خۆت بزڕێنیت، من یەزدانم."
²² "لەگەڵ نێرێک جووت مەبە وەک جووتبوونت لەگەڵ ژن، ئەوە قێزەونە."
²³ "لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکیش جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت، هیچ ئافرەتێک لەبەردەم ئاژەڵ ئامادە نەبێت بۆ جووتبوون، ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە."
²⁴ "بە هیچ یەکێک لەو ڕەفتارانە خۆتان گڵاو مەکەن، چونکە ئەو نەتەوانەی وا من ڕاویان دەنێم لەبەردەمتان بە هەموو ئەمانە گڵاو بوون."
²⁵ "تەنانەت خاکەکە گڵاو بوو، منیش سزای تاوانەکەی دەدەم و خاکەکەش دانیشتووانەکەی دەڕشێنێتەوە."
²⁶ "بەڵام ئێوە فەرزەکان بەجێدەهێنن و یاساکانم پەیڕەو دەکەن. هیچ کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ناکەن، نە هاوڵاتی و نە ئەو نامۆیەی لەنێوتاندایە."
²⁷ "پێش ئێوە خەڵکی خاکەکە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانەیان کردووە، هەر بۆیە خاکەکە گڵاو بوو."
²⁸ "ئەگەر خاکەکە گڵاو بکەن، ئەوا ئێوەش دەڕشێنێتەوە، وەک چۆن ئەو نەتەوانەی پێش ئێوەی ڕشاندەوە."
²⁹ "بەڵکو هەرکەسێک کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ئەنجام بدات، ئەو کەسەی ئەوە دەکات لە گەلەکەی دەبڕدرێتەوە."
³⁰ "جا فەرزەکانم بەجێبهێنن هەتا هیچ لەو نەریتە قێزەونانە نەکەن و پێی گڵاو نەبن کە پێش ئێوە کراون، من یەزدانی پەروەردگارتانم."
لەهەمان کاتیشدا،خودا سزای بۆ ئەم کردارانە داناوە لە پەیمانی کۆن، دەگەڕێنەوە بۆ پەڕتووکی لێڤییەکان بەشی ٢٠ دەقی ١٠ _ ٢١)
¹⁰ ”ئەگەر پیاوێک داوێنپیسی لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکەدا کرد، کە ژنی نزیکەکەیەتی، ئەوا پیاوەکە و ژنەکەش دەبێت بکوژرێن.“
¹¹ ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ باوەژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی باوکی بردووە، هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
¹² ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنی کوڕەکەی جووت بوو، ئەوا هەردووکیان دەبێت بکوژرێن، ئەوپەڕی بەدڕەوشتییان کردووە، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
¹³ ”ئەگەر پیاوێک وەک ژن لەگەڵ نێرێک ڕاکشا بوو، ئەوا هەردووکیان شتێکی قێزەونیان کردووە و دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
¹⁴ ”ئەگەر پیاوێک ئافرەتێک لەگەڵ دایکەکەی بخوازێت، ئەوە بەدکارییە، پیاوەکە و هەردوو ژنەکە دەبێت بە ئاگر بسووتێنرێن، هەتا بەدکاری لەنێوتاندا نەبێت.“
¹⁵ ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئاژەڵێکدا جووت بوو، دەبێت پیاوەکە بکوژرێت و ئاژەڵەکەش بکوژرێت.“
¹⁶ ”ئەگەر ئافرەتێک لە ئاژەڵێک نزیک بووەوە بۆ جووتبوون، ئەوا ئافرەتەکە و ئاژەڵەکەش بکوژن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
¹⁷ ”ئەگەر پیاوێک خوشکی خۆی هێنا، کچی باوکی یان کچی دایکی و لەگەڵ یەک جووت بوون، ئەوا ڕیسواییە، دەبێت لەبەرچاوی گەلەکەیان ببڕدرێتەوە، ناموسی خوشکی خۆی بردووە، تاوانی خۆی لە ئەستۆ دەگرێت.“
¹⁸ ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ژنێک جووت بوو لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانەی، ئەوا دەبێت هەردووکیان لە گەلەکەیان ببڕدرێنەوە، چونکە پیاوەکە خوێنلێچوونی ئافرەتەکەی ئاشکرا کردووە و ئافرەتەکەش خوێنلێچوونی خۆی ئاشکرا کردووە.“
¹⁹ ”لەگەڵ خوشکی باوکت یان خوشکی دایکت جووت مەبە، ئەوەی وا بکات، ئەوا هەردووکیان تاوانی خۆیان لە ئەستۆ دەگرن، چونکە ناموسی کەسوکاری خۆی بردووە.“
²⁰ ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ مامۆژنی خۆی جووت بوو، ئەوا ناموسی مامی خۆی بردووە، هەردووکیان تاوانیان لە ئەستۆ دەبێت، دەبێت بە وەجاخکوێری بمرن.“
²¹ ”ئەگەر پیاوێک براژنی خۆی هێنا ئەوا گڵاوییە، ناموسی براکەی بردووە، دەبێت هەردووکیان وەجاخکوێر بن.“
هەروەها لە بەشی ٢١ی پەڕتووکی لێڤییەکان سزا بەم چەشنەیە بۆ کچی کاهین ئەگەر بەدڕەوشتی کرد
⁹ ”ئەگەر کچی کاهین بە لەشفرۆشی گڵاو بوو، ئەوا باوکی گڵاو کردووە، دەبێت کچەکە بە ئاگر بسووتێنرێت.“
هەمان قسەش یەهودای کوڕی یەعقوب کردی سەبارەت بە تاماری بووکی، کاتێک زانی بە ڕێگای حەرام دووگیان بووە، (پەیدابوون ٣٨، دەقی ٢٤)
²⁴ "نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە بە یەهودا ڕاگەیەنرا و گوترا: 'تاماری بووکت لەشفرۆشی کردووە، بەهۆی ئەو لەشفرۆشییەوە سکیشی پڕە.'
یەهوداش گوتی: 'بیهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی بسووتێنرێت!' "
ئەگەر سەرنج بدەینە نێو ئەو یاسایانەی کە لە پەڕتووکی لێڤییەکان بەشی ٢٠ باسمان کرد، سزای دوو جۆرە کەسیتری تێدابوو
یەکەم: کەسی هاوڕەگەزباز
¹³ ”ئەگەر پیاوێک وەک ژن لەگەڵ نێرێک ڕاکشا بوو، ئەوا هەردووکیان شتێکی قێزەونیان کردووە و دەبێت بکوژرێن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
سزا بۆ کەسێک کە سێکس لەگەڵ ئاژەڵێکدا بکات، لەمەدا سزاکە پیاو و ئافرەت وەک یەک دەگرێتەوە. (لێڤییەکان بەشی ٢٠)
¹⁵ ”ئەگەر پیاوێک لەگەڵ ئاژەڵێکدا جووت بوو، دەبێت پیاوەکە بکوژرێت و ئاژەڵەکەش بکوژرێت.“
¹⁶ ”ئەگەر ئافرەتێک لە ئاژەڵێک نزیک بووەوە بۆ جووتبوون، ئەوا ئافرەتەکە و ئاژەڵەکەش بکوژن، خوێنیان لە ئەستۆی خۆیانە.“
بەڵام کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ پەیمانی نوێ؛ مەسیح هیچ شتێکی بە نوێتی نەهێناوە وەک یاسا لەم بارەیەوە، چونکە مەسیح نەیتوانیوە هیچ فەرمانێکی نوێ بدات، ئەمەش بە بەڵگەی ئەو گوتەیەی خۆی (یۆحەننا ٥)
¹⁹ "لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: 'ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات.' "
بۆیە کاتێک نەوەی ئیسرائیل ئافرەتێک دێننە لای کە داوێنپیسی کردوە، تابزانن مەسیح هەمان کرداری نێو نووسراوە پیرۆزەکان جێبەجێ دەکات! (يۆحەننا ٨)
³ "مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان ژنێکیان هێنا کە لە کاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، لەناوەڕاستی خەڵکەکە ڕایانگرت"
⁴ "پێیان گوت: «مامۆستا، ئەم ژنە لە کاتی ئەنجامدانی داوێنپیسیدا گیراوە."
⁵ "موساش لە تەوراتدا فەرمانی پێ کردووین ژنی ئاوا بەردباران بکرێت. تۆ چی دەڵێی؟"
⁶ "ئەمەیان بۆ تاقیکردنەوەی عیسا گوت، تاکو شتێکیان هەبێت سکاڵای لێ بکەن.
بەڵام عیسا خۆی چەماندەوە و بە پەنجە دەستی کرد بە نووسین لەسەر زەوی."
⁷ "کاتێک ئەوان بەردەوام بوون لە پرسیارکردن، عیسا هەستایەوە و پێی فەرموون: «کامەتان بێ گوناهە با یەکەم کەس بەردی تێبگرێت."
⁸ "دیسان خۆی چەماندەوە و دەستی کردەوە بە نووسین لەسەر زەوی."
⁹ "ئەوانەی گوێیان لێبوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو."
¹⁰ "عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟»"
¹¹ "گوتی: «نەخێر گەورەم.» عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناە مەکە.»"
بەڵام ئەگەر سەیری دەقەکە بکەین بەوردی، دەبینین مەسیح نەیتوانیوە ئیتر ئەم یاسایانە بەکار مەهێنن، یان دژایەتی بەردباران کردنی زیناکار بکات، دواتر پێی گوتووە ئیتر گوناهـ مەکە، کەواتە سزاکە بوونی هەر هەیە ئەگەر دووبارەی کردەوە، بەڵام ئەی چی سەبارەت بە ئافرەتێک ئێستا بژێوی ژیان لەسەر لەشفرۆشی پەیدادەکات؟
قەشەی مسری (ارمیا پۆڵس) دەربارەی پرسیاری کەسی زیناکار و خیانەتی هاوسەرگیری دەڵێت:
”ئەگەر کەسێک خیانەتی لە هاوسەرەکەی کرد ئایە سزای تاوانەکەی لە کەسێکی خێزانەکەی دەکرێتەوە یان لەگەڵ تەوبە کردن دەڕوات؟
لە پەیمانی کۆندا گوناهـ دووجۆرە سزا هەبوو، سزای سەر زەوی و سزای ئاسمانی، تەنیا بە تەوبەکردن سزای ئاسمان لەسەر کەسەکە نەدەما، بەڵام سزای سەر زەوی لێخۆشبوونی بۆ نەبوو، چونکە مرۆڤ چی بچێنێت ئەوەی بۆ دەبێت، ڕووداوی لەم چەشنە هەیە لە کۆندا، داود کاتێک داوێنپیسی و کوشتاری کرد، کاتێک لەبارەیەوە قسەیان لەگەڵی کرد، گوتی من هەڵە و گوناهم بەرانبەر بە خودا کرد، هەر بۆیە لە لایەنی ئاسمانی خودا هەڵە و تاوانەکەی لەسەر لابرد، بەڵام لەسەر زەوی گوتیان تۆ بە نهێنی داوێن پیسیت کرد. ژنەکانت لەسەربان ئەو کارەیان بەرانبەر دەکرێتەوە، کوشتاری کرد سزاکەی ماڵەکەت چۆڵ ناکات، ئەمەش وابوو ڕویدا چوار لە منداڵەکانی مردن، ئەبشالۆمی کوڕی ژنەکانی باوکی برد لەسەربان لەبەردەم خەڵکی هەڵەی بەرامبەر کردن، ئەمەش وەک سووکایەتی بوو بۆ داود،.
لە پەیمانی نوێدا سزا دوو جۆری هەیە، سزای ئاسمانی و سزای زەمینی، سزای ئاسمانی مەسیح لەگەڵ خۆی بردی و ڕزگارمان بوو لێی، هەر وەها سزای سەر زەویش مەسیح لەگەڵ خۆی برد و ڕزگارمان بوو لێی.
وەک ئەم وتەیە (بریندار بوو لەپێناو تاوانەکانمان، وردوخاش بوو لەپێناو هەڵەکانمان).
کەواتە؛ سەبارەت بە ئاسمان تەمبێکردنمان لەسەر زەویە؟ نەخێر، تەنیا بەدەست خستنى ئاشتی ئەو جەستەیەمان تەمبێ دەبێت (سزای خۆی وەردەگرێت)، هەر بەم شێوەیە ئافرەتێک دەستگیرکرا لەسەر ئەم چەشنە تاوانە، مەسیح پێی گوت "بڕۆ بەڵام مەگەڕێوە بۆ سەر ئەم چەشنە هەڵە کردنە، چونکە ئەی ئافرەت باوەڕکەت ڕزگاری کردی بەڵام لێی کەم نەبۆتەوە"، چونکە مەسیح هەموو سزای ئاسمان و زەوی بردووە، تەنیا ئەوەی لێمان داوا کراوە ئێمە نەگەڕێینەوە بۆ سەر تاوان جارێکیتر.“
قەشە (ارمیا پۆڵس) بە ئارەزووی خۆی دەق زیاد دەکات لە پەڕتووکەکەی، لە چیڕۆکی مەسیح و ئافرەتێکی زیناکار کە دەڵێت: "بڕۆ باوەڕەکەت ڕزگاری کردی."
ئەو دەقەی کەوا باسی دەکات دەربارەی
‹بریندار بوو لەپێناو تاوانەکانمان، وردوخاش بوو لەپێناو هەڵەکانمان›، ئەمە دەقێکە لە پەڕتووکی (ئیشایا یان اشعیا بەشی٥٣ دەقی ٥).
بەڵام ئەگەر دەقەکان بخوێنینەوە، هەمووی لە ڕووی ڕێزمانی و زمانەوانی، بە هەواڵێکی ڕابردوو هاتووە نەوەک داهاتوو.
#ئاستانە_Astana