پیاوانی کڵێسا بۆ وا دەکەن؟!
پیاوانی کڵێسا بۆ وا دەکەن؟!
ڕۆژبەڕۆژ ئابڕووچوونەکانی کڵێسا زیاتر دەبن، ژمارەی قوربانییەکانی دەستدرێژییە سێکسییەکان، هەمووانی تووشی شۆک کردووه.
لە کۆتا ئابڕووچوونیدا دەرکەوتووە، لە دوای ساڵی ١٩٥٠وە زیاتر لە ٢١٦ هەزار منداڵ دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان لەلایەن پیاوانی کڵێساوە.
ئاشکرابوونی ئەم ڕووداوە هاوکاتی ڕاپۆرتی لیژنەیەکە بۆ هەمان بابەت، کە لە ساڵی ٢٠١٨ بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانە سێکسییەکانی کڵێسا پێکهاتووە. لیژنەکە گەیشتوون بە ئەو دەرئەنجامەی کە لە ماوەی ٧٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس تووشی گێچەڵی سێکسی بوونەوەتەوە لە کڵێسادا، زۆرێک لەو قوربانییانە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە تەواوی ژیانیان وێران بووە.
ئابڕووچوونەکانی کڵێسا، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و لە ئێستادا ساڵانە کڵێسا ڕووبەڕووی ئەو دۆخە دەبێتەوە و چەندین ڕێگەی جیاوازی تاقیکردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ئابڕووچوونەکانی، بەڵام هیچ کام لەو هەنگاوانە بە نموونەی قەرەبووکردنەوەی ماددی نەبوونەتە هۆی بێدەنگ کردنی قوربانییەکان و لەبیرکردنی ئەوەی بەسەریاندا هاتووە.
لە ئێستادا کڵێسا لە دۆخێکدایە، نەک ناتوانێت ڕێنوێنی خەڵکی بکات، تەنانەت ناتوانێت خۆی لە ئابڕووچوونەکانیشی دەرباز بکات.
#ئاستانە_Astana