هۆکاری دیاردەی دەستدرێژی سێکسی پیاوانی کڵێسا چییە؟
هۆکاری دیاردەی دەستدرێژی سێکسی پیاوانی کڵێسا چییە؟
ماوە ماوە لە ڕاگەياندن و سۆشياڵ ميدياكان و لە هەواڵەكان گوێ بيستى هەواڵى دەست درێژى پياوانى كڵێسا و قەشەكان دەبين بۆ سەر ئافرەتان و منداڵان و تەنانەت كەم ئەندامانيش، زۆر دووبارە بوونەوەى ئەم هەواڵانە لە سنوورى هەواڵ دەرچووە و بووەتە دياردە.
دياردەى بينينى پياوانى خاچ لە مل لەسەر لاپەڕەى يەكەمى ڕۆژنامەكان و تۆمەتى دەست درێژى كردنيان بۆ سەر ئافرەت و منداڵ و خەڵكى، بووەتە مانشێتى سەر وێنەكانيان!
ئەگەر پرسيار بكەين؛ ئايا بۆ ئەم دياردەيە بە زەقى لەسەر پياوانى كڵێسادا بوونى هەيە؟
ئايا بۆ زياتر قەشەكان خوويان بەم دياردە قێزەون و ناشيرينەوە گرتووە؟
ئێمە ناڵێين: "لە لايەن پياوانى ئايينەكانى تر كارى قێزەونى وا ناشيرين نییە، هەيە بەڵام تاک و بە پەنجەى دەست دەژمێردرێن"، هەرچى لاى كڵێسا و قەشەكانە بووەتە دياردە و تەنانەت بوون بە ڕەمزى دەستدرێژى سێكسى بۆ سەر هاوڵاتيان و ئەو خەڵكەى ڕوو لە كڵێساكان دەكەن بە مەبەستى بە دەست هێنانى ئارامى ڕۆح و حەسانەوەى بير و مێشک و تێكەڵاو بوون لەگەڵ پەرستنى خودا، دەبن بە قوربانى دەستى قەشەكان و قەشەكان بۆ بەتاڵ كردنەوەى ئارەزووی خۆيان بە كاريان دەهێنن.
وەڵامى ئەم پرسيارە زۆر قورس نییە، هەر كەسێک چيڕۆكى تەحريف كردن و دەستكارى كردنى پەڕتووكى پيرۆز بزانێت، دەزانێت ئەم دياردە قێزەونە دياردەيەكى سروشتیيە بۆ پەڕتووكێک کە مرۆڤە ئارەزووبازەكان بە گوێرەى ئارەزووی خۆيان تەحريفيان كردووە؛ بە شێوازێكى ئاوا دەستكاريان كردووە شەرعيیەت بدات بە كارە ناشيرين و ناپەسندەكانيان، بۆيە ئێمە دەڵێين: "هۆكارى ئەم دەست درێژیكردنە سێكسيانە پەڕتووكى پيرۆزە."
هۆكارى ئەم كارە قێزەونانە، خودى پەڕتووكى پيرۆزە، هۆكارى ئەم دياردە ناشيرينانەى ئەو بيروباوەڕە كرچ و كاڵەيە كە خزێنراوەتە نێو پەڕتووكى پيرۆز.
هۆكارەكان پەڕتووكى پيرۆزە چونكە:
يەكەم: ئەو بيروباوەڕەى لەنێو لاپەڕەكانى ئەم پەڕتووكە دانراوە بريتيە لەوەى؛ مەسيح لە پێناو گوناهى مرۆڤەكان لە خاچ دراوە، بە واتای ئەوەى مەسيح پێيان دەڵێت ئەوەى خاچ لە مل بكات و دوام بكەوێت، ئەوا باوەڕى دامەزراو بووە و تاوانەكانى دەسڕێتەوە. ئيتر كەسێک دڵى خۆش بێت بە هەڵگرتنى خاچێک كە هۆكارى سڕينەوەى تاوانەکانيیەتى، هەموو كارێک دەكات و دڵى ئارامە، چونكە مەسيح گوناهەكانى هەڵگرتووە!
دووەم: بوونى ژوورى دان پێدانان لە كڵێساكان (غرفة الاعتراف)، لە باوەڕى مەسيحیدا نهێنيەک هەيە ئەويش پێی دەڵێن نهێنى دان پێدانان كە پەرستشێكە هەموو مەسيحیيەک بە لایەنی كەمەوە ساڵێک دەبێت ئەنجامى بدات.
بە شێوازێک دەبێت كەسى تاوانبار بچێتە لاى قەشە لە ژوورێكى تاريک، بەيەكەوە دابنيشن و بە كزۆڵى و دڵشكاوى سەرى خۆی بۆ شۆڕ بكات، بە ورد و درشتى باسى تاوانەكە بكات، بۆ نموونە؛ ئەگەر ئافرەتێک تاوانى زينای كردبێت، دەبێت بڕوات بۆ لاى قەشەكە پيت بە پيت و وشە بە وشە و دێر بە دێرى تاوانەكە بۆ قەشە باس بكات، تەنانەت دەبێت باسى داكەندنى جلەکانی و لە يەكتر نزيک بوونەوەش بكات و نابێت هيچ شتێک بشارێتەوە، پاشان داوا لە قەشەکە بكات كە داوا لە خودا بكات لێى خۆش بێت، قەشەش لە كۆتایی قسەكاندا پێی بڵێت بفەرموو خودا لێت خۆش بوو، بە ئارامى دەچێتە دەرەوە!
سێیەم: پەڕتووكى پيرۆز پڕ كراوە لە چيڕۆكى داوێن پيسى پێغەمبەران، تەنانەت يەک پێغەمبەر لەنێو لاپەڕەكانى پەڕتووكى پيرۆز بە ساغى نەماوەتەوە.
«پێغەمبەر نوح ئارەق و خۆر و سەرخۆشە، پێغەمبەر لوط زينا لەگەڵ كچەكانى دەكات، پێغەمبەر يەهوزا زينا لەگەڵ خێزانى كوڕەكەى دەكات، پێغەمبەر داود زينا لەگەڵ خێزانى ئەفسەرەكەى دەكات و پێغەمبەر سولەيمان خۆى توشى بت پەرستى دەكات بۆ ئەوەى لەگەڵ كچانى بت پەرستەكان ڕابوێرێت، كەسانێک باس دەكات چۆن زينايان لەگەڵ خوشكيان كردوە.»
کاتێک قەشە ئەم چيرۆكە زۆرانەى پێغەمبەران دەخوێنێتەوە کە چۆن توشى لادان و لاڕێ بوونە، دەڵێن ئەگەر پێغەمبەران زينا بكەن بۆ قەشە هەر دەبێت ئاسایی و فەرز بێت.
چوارەم: پەڕتووكى پيرۆز پڕيەتى لە دەقى(پۆڕن)، دەقى وروژێنەر و باس كردنى ئەندامى نێرينە و مێينەی ئافرەت و پياو، دەقى هاندەر كە هەر كەسێک بە چاو نوقاوی بيخوێنێتەوە وەكوو ئەوە وايە سەيرى فليمێكى پۆڕن بكات، بە تەواوى هەراسان دەبێت و دەبێتە ئاژەڵێكى سێكسى هەڵچوو، بە نموونە ئەم دەقە كە تكا دەكەم ئەوەى (١٨+)یە نەيخوێنێتەوە.
«¹ فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم
² ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون.
³ بە هەرزەکاری لە میسڕ لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا، هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە»
(حزقيال: ئيسحاحى ٢٣)
ئینجا پياوى كەنيسە ئەم دەقە لە ژوورى تاريكى دان پێدانان لەگەڵ ئافرەت بخوێنێتەوە، چۆن دەتوانێت دەست درێژى سێكسى نەكات؟!
#دەقە_سێکسییەکانی_کتێبی_پیرۆز
#ئاستانە_Astana