باوه‌ڕی «سیانه‌ی پیرۆز»

باوه‌ڕی «سیانه‌ی پیرۆز»

سه‌رجه‌م گرووپ و مه‌زهه‌به‌كانی مه‌سیحی پێیان وایه‌ خودا له‌ جه‌وهه‌ر (جۆر و ڕه‌گه‌ز)دا یه‌كه‌، به‌ڵام سیانه‌ی پیرۆز له‌ ڕوانگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌وه‌ باسی «سیان» ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌رک و پسپۆڕی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

 -باوک جیهانی دروستكرد.
 -كوڕ خۆی كرده‌ قوربانی تاوانه‌كانی مرۆڤ.
 -ڕۆحی پیرۆز كاروباری ڕاگیركردن و چه‌سپاندی دڵی مرۆڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌ق و له‌دایكبوونه‌وه‌ی ڕۆحی نوێ.

به‌ پێی ده‌سته‌واژه‌كانی قه‌شه‌ «ئه‌سناسیوس»: "باوک له‌ هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌، هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌ زیندوو و نا زیندووه‌كان ڕێک ده‌خات. به‌ڵام كوڕ ته‌نیا به‌هێزكردنی ئاوه‌زی پێ سپێردراوه‌. به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز ته‌نیا له‌و كه‌سانه‌دایه‌ كه‌ له‌ ئاو هه‌ڵكێشراون".

هه‌روه‌ک فه‌رهه‌نگی پەڕتووکی پیرۆز باسیكردووه‌، یه‌كه‌م كه‌س كه‌ بیرۆكه‌ی سیانه‌ی پیرۆزی هێنایه‌ ناو مه‌سیحییه‌وه‌ «ترتلیان» (٢٠٠ پ.م)، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌وه‌ سه‌ره‌تا دژایه‌تییه‌كی زۆری لێکرا، به‌ گومڕابوون ناویان برد، مشتومڕ و جه‌نگه‌ده‌نگییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دروستبوو، چه‌ند كۆڕبه‌ندی له‌سه‌ر گیرا، كه‌نیسه‌ فتوای نادروستیان دا و به‌ كوفریان له‌ قه‌ڵه‌مدا، فەتوای كافر بوونیان دا به‌سه‌ر زۆر له‌ پاپاكانی كه‌نیسه‌. «زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فتوای كافر بوونیان دان، له‌ مامۆستایان و شه‌رع زانانی مه‌سیحی بوون.»، ئه‌و پیاوه‌ چاكانه‌ی كه‌ به‌رگریان كرد له‌ دینی یه‌كتاپه‌رستی و دژی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی بت په‌رستییه‌ وه‌ستانه‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێیان ده‌وترێت گومڕا. ئه‌وان سه‌رپێچی پەڕتووکی پیرۆزیان نه‌كردووه‌، چونكه‌ پەڕتووکی پیرۆز دووربوو له‌م بیروباوه‌ڕه‌ پوچه‌، به‌ڵكوو به‌ڵگه‌ی زۆری دژیان هه‌یه‌.

 له‌ڕاستیدا مه‌سیحییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بیریان له‌وه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باسی هه‌میشه‌یی و ئه‌زه‌لیه‌تی كوڕ بكه‌ن و بیكه‌ن به‌ یه‌كێک له‌ سیانه‌ی پیرۆز و به‌ جه‌سته‌ی خودای دابنێن، ئه‌وه‌ی كه‌ «كه‌نیسه‌ی ئه‌رسوزكسی» به‌ کوفریان ناوده‌برد، «جۆن هیک و هاوڕێكانی» ئه‌م بۆچوونه‌ به‌ به‌جۆرێک له‌ ده‌مارگیری و وشكی ڕۆح به‌ به‌كارهێنانی ڕاستی ناو ده‌به‌ن. كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌م بۆچوونه‌ به‌ كوفر و بێباوه‌ڕی و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ره‌ دورست بێت بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان ئه‌رسوزكسی و بێدینی.

 هیک و هاوڕێكانی ده‌ڵێن:
"ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌رسۆزكسی ده‌ڵێن بیروباوه‌ڕی دروست، ئه‌و مه‌سیحییه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌دا".

به‌ڵام ئه‌م دژایه‌تییه‌ی كه‌ به‌رانبه‌ری وه‌ستانه‌وه‌ و ناویان نا كوفربازی و بێباوه‌ڕی، كه‌وته‌ نێو به‌رداشی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ نادروستیان دانا و چه‌كوشی ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆمانی، ئه‌وان كارئاسانیان كرد بۆ ئه‌م جۆره‌ بیروباوه‌ڕه‌ و، هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌نیسه‌ بڕیاری له‌سه‌ر سیانه‌ی پیرۆزداوه‌. بۆیه‌ بیرۆكه‌ی سیانه‌ی پیرۆز بووه‌ بیروباوه‌ڕێكی فه‌رمی له‌ ناویاندا، له‌ یه‌كه‌م كاریدا «كۆمه‌ڵه‌ی نیقیه‌» بڕیاریان له‌ خوایه‌تی مه‌سیح دا، له‌ دووه‌م هه‌نگاودا «كۆمه‌ڵگه‌ی قوسته‌نتینه» بڕیاری به‌ خوادانانی ڕۆحی پیرۆزی دا.

یه‌كه‌م: كۆڕبه‌ندی نیقیه‌:
كۆڕبه‌ندی نیقییه‌، له‌ ساڵی (٣٢٥ ز) به‌ فه‌رمانی ئیمبراتۆریه‌تی بت په‌رست قوسته‌نتینی به‌سترا، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێک یاسای ئاسانكاری و ئازادیی ئاینی له‌ وڵاتدا ده‌ركردبوو. قوسته‌نتین بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م ناكۆكی ئایینییه‌ له‌ ناو مه‌سیحییه‌كاندا یه‌كێتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاریدا وتی كه‌ كۆڕبه‌ندێكی گشتی ببه‌سترێت و سه‌رجه‌م گرووپ و تاقمه‌كانی مه‌سیحی تێدا به‌شداری بكات، كۆڕبه‌نده‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی خودی خۆی به‌ڕێوه‌چوو، (٣١٨) قه‌شه‌ی سه‌رجه‌م كه‌نیسه‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌شداریان تێداكرد، ته‌نیا هه‌شت قه‌شه‌ی ڕۆژئاوایی به‌شداریان تێداكرد. بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌رده‌وام له‌ گفتوگۆدابوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی بڕیاریان یه‌ک بخه‌ن، ته‌نیا خه‌ریكی جه‌نگه‌ده‌نگی و ناكۆكی بوون.

له‌كۆتایدا له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ڕێكه‌وتن:

یەکەم: نكوڵی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دیه‌تی مه‌سیحییان ده‌كرد، پێیان وابوو كه‌ جه‌وهه‌ری جیاوازه‌ له‌ جه‌وهه‌ری باوک (ئه‌نمو یوس)، ئه‌مه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی «ئاریۆس» و قه‌شه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ هاوڕای بوون.

دووەم: ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو كه‌ مه‌سیح له‌گه‌ڵ باوكدا هه‌میشه‌یی و هه‌ر بوونی هه‌بووه‌، (هومو ئوسیوس)، وه‌ک كه‌سێكی سه‌ره‌كی دایان نا، ئه‌م گرووپه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سیح ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ باس ده‌كرێت، كه‌واته‌ قوربانی نه‌داوه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه‌ش پاپای ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ ئه‌سكه‌ندروس ئاماژه‌ی پێ ده‌دا. هه‌روه‌ها «ئه‌سناسیۆس» كه‌ گه‌نجێكی مه‌سیحی بوو، په‌ڕتووكێكی هه‌یه‌ به‌ ناوی په‌روه‌رده‌ی دینی مه‌سیحی: "هه‌مووان ده‌زانن قه‌شه‌ ئه‌سناسیوس چی پله‌و پایه‌یه‌كی مه‌زنی دینی هه‌بوو. ئه‌م قه‌شه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پاپا ئه‌سكه‌ندروس به‌شداری كۆمه‌ڵه‌ی نیقیه‌یان كردووه‌. قه‌شه‌ ئه‌سنا سه‌ربازی ڕێگه‌ی به‌رگریكردن بوو له‌ مه‌سیح، چونكه‌ ده‌ردێكی زۆر گه‌وره‌ی بینی له‌ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا ئیمانییه‌. له‌ كۆتاییه‌كانی (٣٢٩ ز) بووه‌ جێنشینی پاپا ئه‌لكسندوروس".

سێییەم: هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌ نێوان ئه‌م دوو بۆچوونه‌دا مانه‌وە، له‌وانه‌: ئه‌وسایبوسی گه‌وره‌ی كاهینه‌كانی قیساریه‌، پێی وابوو كه‌ مه‌سح له‌ نه‌بوونه‌وه‌ به‌دی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكوو له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌ باوک له‌دایكبووه‌، هاوشێوه‌ی چوون یه‌ک هه‌یه‌ له‌ سروشتی باوكدا، له‌ جه‌وهه‌رداهاوشێوه‌ی جه‌وهه‌ری باوكه‌ (هومو یوسیوس) نازناوی ئاریۆسییه‌كانیان پێدرابوو.

ئه‌م بۆچوونه‌ كه‌ به‌ بۆ بۆچوونی وه‌ستان ناوده‌برا جیاواز نه‌بوو له‌ بۆچوونه‌كه‌ی ئه‌سناسیوس، ئیمبراتۆری خۆی ئه‌م بۆچوونه‌ی لا باشتربوو، چونكه‌ (٣١٨) له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ بوون، پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ئارسۆس بوو، ئه‌و سێسه‌د و هه‌ژده‌ قه‌شه‌یە بڕیاری كۆڕبه‌ندی نیقیه‌یان ده‌ركرد.

 له‌ گرنگترین خاڵه‌كانیان، ناساندنی خوایه‌تی مه‌سیح بوو. هه‌روه‌ها بڕیاریان ده‌كرد به‌ سوتاندن و له‌ناو بردنی سه‌رجه‌م ئینجیله‌كان كه‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌بوون، فتوایان ده‌ركرد له‌ حه‌رامی بۆچوونه‌كانی ئاریۆس و شوێن كه‌وتوانیان. هه‌روه‌ها بڕیاریان دا به‌ شكاندنی هه‌موو بته‌كان و كوشتنی بتپه‌رستان، جگه‌ له‌ مه‌سیحی هیچ كه‌سیان نه‌هێشت له‌ ناو كۆشكی ئیمبراتۆریه‌تدا.

ئاریۆس و شوێن كه‌وتووانی وه‌ک چۆن مه‌سیح هه‌واڵی ده‌رباره‌یان دابوو، توشی ئه‌و ڕووداوه‌ بوون: "له‌ كه‌نیسه‌كان ده‌رده‌كرێن، ڕاستییەکەی كاتێک دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت وا ده‌زانێت خزمه‌تی خودا ده‌كات، ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه‌ نه‌ باوكیان ناسیوه‌ نه‌ من." (یۆحه‌نا: 2-3)

ئه‌گه‌ر خودایان به‌ڕاستی بناسیایه‌ بوێری ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد كه‌ كوڕێكی بده‌نه‌ پاڵ، نه‌یان ده‌وت: "خودای زله‌لێدراوی له‌ خاچدراو، له‌ ئافره‌ت له‌دایكبووه‌."

كۆڕبه‌ندی نیقیه‌ بێئاگابوون له‌ باسكردنی ڕۆحی پیرۆز و باسی خوایه‌تی ئه‌ویان نه‌كردووه‌، بۆیه‌ مشتومڕ و جه‌نگهده‌نگی زۆر دروست بوو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، تا ئه‌و كاته‌ی كۆڕبه‌ندی قوسته‌نتینیه‌ دروستبوو، ئه‌و بابه‌ته‌شی یه‌كلایی كرده‌وه‌، كه‌سی سێیه‌می سیانه‌ی پیرۆز ده‌ركه‌وت.

دووه‌م: كۆڕبه‌ندی قوسته‌نتینیه‌:

ساڵی (٣٨١ ز) ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ له‌ سه‌ر وته‌ی «مه‌قدونیوس» یه‌كه‌م گه‌وره‌ی كاهینه‌كانی قسته‌نیتیه‌ی ئاریۆسی به‌سترا. ئه‌م نكوڵی خوایه‌تی ڕۆحی پیرۆزی ده‌كرد و ده‌یوت: "ڕۆحی پیرۆز كرده‌وه‌یه‌كی خوداییه‌ له‌ گه‌ردووندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و جیاواز نییه‌ له‌ باوک و كوڕ." هه‌روه‌ک ده‌ڵێت: "ڕۆحی پیرۆز كه‌متره‌ له‌ كوڕ".

له‌ سه‌رده‌می ئیمبراتۆر تائودیوس (٣٩٥ ز) مردووه‌، فه‌رمانی كرد به‌ به‌ستنی كۆڕبه‌ندێكی دیكه‌، سه‌د و په‌نجا گه‌وره‌ قه‌شه‌ به‌شداریان تێدا كرد، بڕیاریان دا به‌:

یەکەم: شه‌رعی نه‌بوونی مه‌زهه‌بی ئاریۆس و جێبه‌جێكردنی سه‌ختترین سزا به‌سه‌ر شوێنكه‌وتووانی.

دووەم: رۆحی پیرۆز ڕۆحی خودا و ژیانی ئه‌وه‌، ئیمان به‌ بڕوا پێهێنانی زیاد ده‌بێت. سیانه‌ی پیرۆز بووه‌ بیروباوه‌ڕێكی فه‌رمی له‌ ناو مه‌سیحییه‌كاندا، ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی سیانه‌ی پیرۆزیان ده‌كرد ده‌ڵێن: "ڕۆحی پیرۆز له‌ ناوماندا به‌ واتای ڕۆحی خودا نییه‌، شتێک نییه‌ جگه‌ له‌ ژیانی ئه‌و، ئه‌گه‌ر وتمان ڕۆحی پیرۆز به‌دیهێندراوه‌، واتا خودا به‌دی هێنراوه‌".

سێییەم: نه‌فرین له‌ مه‌قدۆنیوس و شوێنكه‌وتوانی.

چوارەم: هه‌ندێک یاسای دیكه‌ی ڕێكخستنی كه‌نیسه‌ و یاساكانی دانرا.

نووسینی: جۆزێف کوردە

10/17/2021 10:07:21 AM