{وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ}

{وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ}، 
[نور: ٥٢]

((واتە: بەڕاستی هەر کەسێک فەرمانبەرداری خودا و پێغەمبەرەکەی (ﷺ) بکات و لە خودا بترسێت و تەقوای بکات، سەرەنجام لە براوەکان دەبێت.))

ئەم ئایەتەی کە خودای گەورە باسی حوجییەتی سوننەت دەکات و واجبێتی شوێنکەوتنی پێغەمبەری خودا (ﷺ) ڕوون دەکاتەوە لەو شتانەی کە لە قورئاندا نییە، بە ڕوونکردنەوەیەکی وەھا کە جگە لە کەسێکی دەمارگیری توندڕەو، هیچ کەسی تر ڕەتی ناکاتەوە.

خودای گەورە لەم ئایەتەدا باسی خۆی کردووە بە تەنیا لە پەرستن و تەقوادا، ناوی پێغەمبەر (ﷺ) لێدەکاتەوە، چونکە پەرستن تەنیا بۆ خودا دەکرێت و حەقی خودایە بەسەر بەندەوە، پێغەمبەر (ﷺ) ھیچ مافێکی تێیدا نییە.

بەڵام ئایا پێمان ناڵێن ئەگەر گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر (ﷺ) ئایین و تەشریع نییە و شوێنکەوتنی پێویست نییە و گوێڕایەڵی تەنیا بۆ خودایە، بۆچی خودای گەورە لە گوێڕایەڵی و تاعەتدا ناوی پێغەمبەری خودای (ﷺ) ھێشتوەتەوە و لای نەبردووە؟

وەڵامەکە ڕوونە بۆ کەسێک کە خاوەن ژیری بێت و دەمارگیری کوێرانەی نەبێت.

لە پەڕتووکی: «فەرموودە لەسایەی قورئاندا»

#ئاستانە_Astana

10/19/2021 5:12:43 PM