پاكيزەیی مەريەم لە نێوان پەڕتووكى پيرۆز و قورئاندا

پاكيزەیی مەريەم لە نێوان پەڕتووكى پيرۆز و قورئاندا

مەريەمە خاتوون لە ڕوانگەى ئايينى پيرۆزى ئيسلام و مەسيحيیەت، جگە لاى جوولەكە نەبێت، ئافرەتێكى داوێن پاک بوو. تەنانەت لە دواى ئەوەى بوو بە دايكى مەسيحيش هەم لە ڕوانگەى ئيسلام و هەم لە ڕوانگەى مەسيحەيیەتدا بە پاكيزەیی و بێ ئەوەى هيچ پياوێک نزيكى ببێتەوە بوو بە دايک.

ئەوەى جێگايی تێڕوانينە لە ئيسلامدا زۆر بە لۆژيكیانە پاكيزەیى مەريەمە خاتوون سەلمێنراوە، لە بەرانبەردا، لە پەڕتووكى پيرۆز و ئايينى مەسيحيیەت هەموو ڕووداوەكان بۆ ئەوە دەچن مەريەمە خاتوون پاكيزە نەبووە لەكاتى لەدايکبوونى مەسيح و تەنانەت لاى مەسيحيیەكانيش بەهۆكارى ئەوەى زۆرينەى دەستكارى كردنى ئينجيلەكان جوولەكەكان پێی هەستاون، لە سەرووى هەموويانەوە پۆلس، هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن مەريمە خاتوون نەک پياو لێى نزيک نەبوونەتەوە بەڵكوو دەستگيرانى پياوێک بووە بە تەنيا لەگەڵى ژياوە.

بفەرموون لەگەڵ بەراوردێک لە نێوان پاكيزەیی مەريەمە خاتوون، لە پەڕتووكى پيرۆز و لە قورئانى پيرۆزدا:

مەريەمە خاتوون لە نێو كۆمەڵگەی جوولەكەدا ژياوە، خۆى و خانەوادەكەى پابەندى تەورات و شەريعەتى موسا بوون (عليه سلام).

لە تەورات و شەريعەتى موسا (عليه سلام)، هەر كەسێک زينا بكات ئەوا سزای توندى بۆ هەيە. لە سيفرى لاوين لە ئيصحاحى بيستەم لە دەقى دەيەم هاتووە: "ئەگەر پیاوێک داوێنپیسی لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکەدا کرد کە ژنی نزیکەکەیەتی، ئەوا پیاوەکە و ژنەکەش دەبێت بکوژرێن."

بە گوێرەى سەرچاوە مەسيحيیەكان، مەريەمە خاتوون لە تەمەنى يانزە بۆ دوانزە ساڵى سکپڕ بوو بە عيسای كوڕى. هەر ئافرەتێكى پاكيزەش لە هەر كۆمەلگەیەک بێت كە سكپڕ دەبێت، خەڵكى دەپرسن ئەمە چۆن ڕوویدا؟ بێگومان ديارە لەگەڵ پياوێک جووت بووە بۆيە سكپڕ بووە!

ئايا جوولەكەکان پرسيارى ئەوەيان لە مەريەمە نەكردووە ئەم سكپڕيە چۆن بووە؟ لاى جوولەكەكان ئەم بابەتە كۆتایی هاتووە كە مەريەمە خاتوون زيناكار بووە. لە تەلمودى جوولەكەدا هاتووە وەک زۆرينەى مێژوونووسانى مەسيحى و ڕاڤەكارانى ئينجيلەكان ئاماژەی پێ دەكەن. تێروانينى جوولەكە بۆ مەسيح ئەوەيە؛ مناڵێكى زۆلە و لە ئافرەتێكى داوێنپيسى زيناكار لەگەڵ سەربازێكى ڕۆمانى لە دايكبووە.

لاى مەسيحیيەكان بۆ سەلماندى ئەوەى مەسيح مناڵی زينا نييە، ئەوا نووسەرانى پەيمانى نوێ هەستاون بە دروستكردنى دەستگيرانێک بۆ مەريەمە خاتوون بە ناوى «يوسفى دارتاش» کە پياوێكى تەمەن نەوەت ساڵى بووە، مەريەمەى كيژۆڵە تەمەن يانزە ساڵەى لە خۆى مارە كردووە. ئەم چيڕۆكە دروستكراوە گرفت و كێشەيەكى گەورەی بۆ خودى مەسيح و جوولەكە دروست كردووە. چونكە وەک ئينجلەكانيش دەڵێن گەلى جوولەكە چاوەڕوانى مەسيحێک بوون لە ئافرەتێكى پاكيزە بێت و بێباوک لەدايک ببێت.

 لە سيفرى ئيشعيا، ئيصحاحى حەوتەم، دەقى چواردەهەم دا هاتووە: "لەبەر ئەوە پەروەردگار خۆی نیشانەیەکتان دەداتێ، ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێت ئیمانوێل."
كەواتە بە دروستكردنى دەستگيران بۆ مەريەمە خاتوون ماف بە جوولەكە دەدات باوەڕ بە پاكيزەیی مەريمە نەكەن و باوەڕ بەو مناڵەش نەكەن كە ئەوان چاوەڕوانى دەكەن بۆ رزگاركردنيان و بوونی بە پێغەمبەرى مەسيحى رزگاركەر.

ئەم گرفت و كێشەیەی ئەوان تێیكەوتن قورئانى پيرۆز چارەسەرى كرد و راستى ڕووداوەكانى دەرخستەوە كە ئەوان لە كێشمە كێشمى نێو خۆيان دروستيانكردبوو بۆ مەريمە خاتوون و پێغەمبەر مەسيح (عليه سلام).

قورئانى پيرۆز زۆر بە ڕاشكاوانە دەفەرمووێت: ئەوانەى دەڵێن مەريەمە داوێنپيس بووە بوختان دەكەن و مايەى رق لێبونەوەى خودان. لە سوورەتى نيساء، ئايەتى ١٥٦، هاتووە: {وَبِكُفۡرِهِمۡ وَقَوۡلِهِمۡ عَلَىٰ مَرۡيَمَ بُهۡتَٰنًا عَظِيمٗا} واتە: ((هه‌روه‌ها خودا ڕقی لێیانه‌ به‌هۆی بێباوه‌ڕبوون و ئه‌و بوختانه‌ گه‌وره‌یه‌ی که‌ بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست.))

بۆيە قورئانى پيرۆز سەر لە نوێ سەرگوزشتەى لەدايكبوونى مەريەمەى بۆمان باس كردووە، كە مەريمە خاتوون مناڵەكەى بە موعجيزە بە بێباوک لەدايکبوو، بێ ئەوەى هيچ پياوێک نزيک مەريەمە ببێتەوە بە فەرمان و وشەى (كُنْ فَيَكُون) «ببە و دەبێت»، مەسيح (عليه سلام) لەدايكبوو. ئەو خودايەى چۆن باوكە ئادەمى بێ دايک و باوک دروستكردووە، ئاواش مەسيحى بێباوک دروستكردووە.

هەروەها بۆ سەلماندنى پاكيزەيی مەريەميش، خوداى گەورە هەر بە كۆرپەلەيی مەسيحى بە قسە هێناو و لە بەرانبەر جوولەكەدا پاكيزەیی دايكى خۆی بە موعجيزەى قسەكردنى كۆرپەلە سەلماند.

خوداى گەورە لە سوورەتی مەریەم، دەفەرمووێت: {فَأَتَتۡ بِهِۦ قَوۡمَهَا تَحۡمِلُهُۥۖ قَالُواْ يَٰمَرۡيَمُ لَقَدۡ جِئۡتِ شَيۡ‍ٔٗا فَرِيّٗا} [٢٧]
واتە: ((ئه‌وسا مه‌ریه‌م منداڵی نازداری خۆی له‌ باوه‌ش گرت و بردی بۆ لای خزم و که‌سوکاری -هه‌موو به‌سه‌رسامیه‌وه‌- وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بار و ئابڕووبه‌رت ئه‌نجامداوه‌.))

{يَٰٓأُخۡتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمۡرَأَ سَوۡءٖ وَمَا كَانَتۡ أُمُّكِ بَغِيّٗا} [٢٨]
واتە: ((ئه‌ی خوشکی هاروون -له‌به‌ر ته‌قوا و خواناسی ئه‌و ناسناوه‌یان پێدابوو- تۆ نه‌ باوکت که‌سێکی خراپ -شه‌رواڵپیس بووه‌- و نه‌ دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!))

{فَأَشَارَتۡ إِلَيۡهِۖ قَالُواْ كَيۡفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي ٱلۡمَهۡدِ صَبِيّٗا} [٢٩]
واتە: ((مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گوت- به‌ڵکوو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد -تا له‌و بپرسن-، هه‌موو -به‌ سه‌رسامیه‌وه‌- وتیان: چۆن قسه‌ له‌گه‌ڵ منداڵی ناو بێشکه‌دا ده‌کرێت؟))

{قَالَ إِنِّي عَبۡدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِيَ ٱلۡكِتَٰبَ وَجَعَلَنِي نَبِيّٗا} [٣٠]
واتە: ((-ئینجا منداڵی ساوا هاته‌ گفت و به‌ ده‌نگه‌ ناسکه‌که‌ی- وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خودام، پەڕتووکی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و کردوومی به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی.))

{وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيۡنَ مَا كُنتُ وَأَوۡصَٰنِي بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمۡتُ حَيّٗا} [٣١]
واتە: ((منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه‌ له‌ هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که‌ نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له‌ زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له‌ ژیاندا هه‌م.))

{وَبَرَّۢا بِوَٰلِدَتِي وَلَمۡ يَجۡعَلۡنِي جَبَّارٗا شَقِيّٗا} [٣٢]
واتە: ((-هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که‌- چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌ که‌سێکی زۆردار و به‌دڕه‌فتار.))

#ئاستانە_Astana

10/22/2021 10:14:26 AM