ئایا «پارقلیتۆس» بە مانای ئەحمەد دێت؟
ئایا «پارقلیتۆس» بە مانای ئەحمەد دێت؟
{وَإِذْ قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَمُبَشِّرًۢا بِرَسُولٍۢ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِى ٱسْمُهُۥٓ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ}، [الصف: ٦]
عیسا «سەلامی خودای لەسەر بێت» موژدهی هاتنی پێغهمبهر دهدات:
{وَإِذْ قَالَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ} بیریان بهێنهوە كاتێک كه عیسای كوڕی مهریهم وتی: {يَابَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُم} ئهی نهوهكانی یهعقوب، بێگومان من پێغهمبهر و نێرراوی خودام بۆ لای ئێوه، {مُّصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ} دانیش بهو تهوراتهدا دهنێم کە لهبهر دهستمدایه، {وَمُبَشِّرًۢا بِرَسُولٍۢ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِى ٱسْمُهُۥٓ أَحْمَدُ} مزگێنیش به هاتنی پهیامبهرێک دهدهم، كه پاش خۆم دێت، ناوی (ئهحمهد)ه.
له فهرموودهدا هاتووه كه یهكێک له ناوهكانی ئهو پێغهمبهره (ئهحمهد)ه، وهكوو دهفهرمووێت: ((إن لى أسماء: أنا محمد، وأنا أحمد، وأنا الماحى الذى يمحو الله به الكفر، و أنا الحاشر الذى يحشر الناس على قدمى، وأنا العاقب))
(متفق علیه)، فتح الباری: 8/509، ومسلم: 4/1828.
{فَلَمَّا جَآءَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ} ئینجا كاتێک عیسا یان موحهممهد به موعجیزه ڕوونهكانهوه هات و پێی ڕاگهیاندن {قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ} وتیان: ئهمه جادوویهكی ئاشكرا و نمایانه!
(وَأَنَا أَطْلُبُ مِنَ الآبِ فَيُعْطِيكُمْ مُعَزِّيًا آخَرَ لِيَمْكُثَ مَعَكُمْ إِلَى الأَبَدِ.)
"منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی (پارقلیتۆس)ی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە."
یۆحەنا ١٤:١
له م دەق و دەربڕینەی ئینجیلی یۆحنا کە دراوەتە پاڵ عیسای مەسیح، هەست بە شێواندنی دەکرێت، ئەوە دەگەیەنێت کە پارقلیتێ، یان چەند پارقلیتێ لەمەوبەر هاتوون و لە ئاییندەشدا بەپێی داوای عیسا پارقلیتۆسێکی دی دێت. هەروەها لەم دەستەواژەیەدا وا بەدیار دەکەوێت کە حەوارییەکان ئاگاداری ئەو کەسە بوون کە لە دەقە یۆنانییەکە پێی وتراوە پارقلیتۆس، چونکە ئەگەر وا نەبێت ئەوا وشەی کۆتا (آخر) کە بۆ یەکەم جار لەدوای ناوێکی بێگانە باس دەکرێت و دروستکراوە و پێویست بە بوونی ناکات.
بێگومان دەقەکە تووشی شێواندن بووە و وادەگەیەنێت کە باوک لە ئایندەدا لەسەر داخوازی مەسیح پارقلیتۆس دەنێرێت، ئەگەر داوا نەکات ناینرێت، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە وشەی(ٲطلب)یش دروستکراوە، چونکە بەشێوەیەکی درۆ ئەم دەقە مۆری ناپاکی بەمەسیحەوە دەلکێنێت.
ئەگەر بمانەوێت بگەینه واتا ڕاستەقینەکەی ئەم دەقە، ئەوا دەبێت لایەنی شێواندن و دەستکاری کردنی لێ دوور بخرێتەوە و بەم شێوەی لێبێت:
(وَأَنَا أَطْلُبُ مِنَ الآبِ وهو سیرسل لکم رسلا ٲخر ٲو رسول الاخیر سیكون ٲسمه البرقلیطوس ویبقی مَعَكُمْ إِلَى الأَبَدِ.)
"منیش داوا لە باوک دەکەم پێغەمبەرێکی تر، یان دوا پێغەمبەرتان بۆ دەنێرێت کە ناوی پارقلیتۆسە و هەتاهەتایە لەگەڵتان دەمێنێتەوە."
یۆحەنا ١٤:١٦
بەم جۆرە خۆبەکەمزانی مەسیحیتان بۆ دەردەکەوێت و پێی ناسراوە، هەروەها زۆر بە ڕوونی پارقلیتۆسیشتان بۆ دەست نیشان کردووە.
نووسینی: جۆزێف کوردە
#ئاستانە_Astana