كوڕ، باوک نیيە!
كوڕ، باوک نیيە!
لاى مەسيحیيەكان مەسيح خودايە، هەروەها مەسيح كوڕى خودايە. ئەم بيروباوەڕەى مەسيحیيەكان لە سۆنگەى ئەم دەقە هاتووە لە ئينجيلى يۆحەننا، ئيصحاحى دەيەم، دەقى سی: "من و باوک یەکین"
بەپێی ئەم دەقە؛ مەسيحیيەكان هەوڵى بە خودا كردنى مەسيح دەدەن. دەڵێن ئەوەتا مەسيح دەڵێت: "من و باوک يەكين" جگەى لەوەى ئەم هاوكێشەيە لە تەرازووى هيچ ياسايەک و عەقلێكى ساغ جێگاى نابێتەوە، هەروەها ناكرێت كەسێک هەم باوک بێت و هەم كوڕ بێت.
تەنانەت لە چەندين دەق و شوێنى ترى پەڕتووكى پيرۆز زۆر بە ڕاشكاوانە دەڵێت: "كوڕ و باوک يەک نين"
يەكەم/ لە هەمان ئينجيلى يۆحەننا، ئيصحاحى چواردە، دەقى بيست و هەشت هاتووە: "چونکە باوک لە من مەزنترە"
دووەم/ باوک دەزانێت كەى ڕۆژى دوايی دێت، بەڵام كوڕ نازانێت، كەواتە كوڕ و باوک يەک نين. لە ئينجيلى مەتتا، لە ئيصحاحى بيست و چوار، لە دەقى سی و شەش دا هاتووە: "سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکانی ئاسمان و نە کوڕەکە، تەنیا باوک نەبێت."
سێيەم/ كوڕ بێ دەسەڵاتە، لە خۆيەوە ناتوانێت هيچ بكات، بەڵام باوک دەسەڵاتدارە، كەواتە كوڕ و باوک يەک نين. لە ئينجيلى يۆحەننا، ئيصحاحى پێنجەم، دەقى سييەم هاتووە: "لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم"
#ئاستانە_Astana