چۆن ئه‌م باوه‌ڕه‌ سه‌ری هه‌ڵدا «لێخۆشبونی مه‌سیح لە تاوان» لای مه‌سیحییه‌كان؟

چۆن ئه‌م باوه‌ڕه‌ سه‌ری هه‌ڵدا «لێخۆشبونی مه‌سیح لە تاوان» لای مه‌سیحییه‌كان؟
کێ لە پشت بەره‌و پێش بردنییه‌وه‌ بوو؟

من بەدوای ئەوەدا گەڕام، وەڵامەکەییم دۆزییەوە کە پیاوانی کڵێسا خۆیان له‌ په‌یمانی نوێدا نووسیویانه‌ و ده‌ڵێن:
"وا دیارە مه‌سیحییه‌كان ده‌ستیان پێکرد هه‌تا نزیكی ساڵی ١٥٠ به‌ به‌رده‌وامی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ بكه‌ن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێت، بۆ دانانی كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكی نوێ بۆ ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ له‌ به‌شه‌كانی پەڕتووکی پیرۆز، زۆربه‌یان وا گومانیان ده‌برد كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ نامه‌كانی پۆڵسدا هاتووه‌ كه‌ كه‌نیسه‌ كاری پێده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا ده‌قه‌كانی پۆڵس نووسرابوون، کاتێک هێشتا وتەکانی ئینجیل زیاتر لەسەر زمانی شوێنکەوتووانی ئەو سەردەمە بوون، بەڵام خودی پۆڵس سەربەخۆ ڕایانی سپاردبوو کە پەیامەکانی بخوێنرێتەوە لەناو کڵێساکانی ئەو سەردەمەدا، وە ئێستاش هەر دەخوێندرێتەوە.

«بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتان دەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە.»
یەکەم سالۆنیکی ٥‏:٢٧ 

«کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێندرایەوە، وا بکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێندرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.»
کۆلۆسی ٤‏:١٦ 

ئه‌م بڕیاره‌ به‌ هه‌ر جۆرێک بێت زۆرێک له‌ نوسه‌ره‌ مه‌سیحییه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی دووهه‌مدا، كاتێک كه‌ زانیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نامه‌كانی پۆڵس نوسراوه‌، دەتوانین لەمەوە بگەینە ئەو ئەنجامەی کە زنجیرەیەک لەو پەیامانە بەبێ دواکەوتن دروست بوون و بە خێرایی بڵاو بوونەتەوە بە هۆی هەبوونی شوێنکەوتەی پۆڵسی پێغەمبەری کڵێساوە، له‌و ماوه‌دا ئینجیل به‌ره‌و پێش نه‌ده‌چوو، هیچ پێشكه‌وتنێكی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا نه‌بوو، به‌ڵكوو ئه‌وی ئاشكرا بوو په‌یامەکەی پۆڵس بوو به‌ره‌و پێش ده‌چوو، بەو شێوه‌یە بوو هێشتا له‌وێ نه‌بوو بوو به‌ ساڵی ١٤٠، پەڕتووک و نوسراوێکی دیاری کراو نەبوو کە له‌سه‌ری پابه‌ند بن خه‌ڵكی هه‌ندێک له‌ ده‌قه‌كانی ئینجیلیان ده‌زانی كه‌ نوسرابوو، به‌ڵام ناوی دانه‌ره‌كه‌یان نه‌ده‌زانی له‌ دانه‌ری ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه‌ پێویست بوو.

ئینجیل باس نه‌ده‌كرا تەنیا لە «نیوەی دووەمی سەدەی دووەمدا» بوو كه‌ خه‌ڵكی باوەڕیان بەمەسیحییەت ده‌هێنا و ڕووی له‌ زیاد بوون كرد. چونكه‌ له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێک ئینجیل هه‌بوو چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی تێدا بوو پێویست بوو، به‌ خێرای باوه‌ڕیان به‌و لاپه‌ڕانه‌ ده‌هێنا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی له‌ ساڵی ١٥٠، وه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رده‌مێكی گرنگ بوو بۆ پێکهێنانی په‌یمانی نوێ.

سەرچاوە:
[ مقدمة الكتاب المقدس المطبوع في بيروت ـ لبنان عام 1989م ـ الصفحة 8.]  

لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ نامه‌كانی پۆڵس گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنراوه‌ پێش نووسینه‌وه‌ی ئینجیل، مه‌سیحییه‌كان به‌ ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستكاریان كردووه.

گەڕامەوە بۆ نامەکانی پۆڵس كه‌ باڵاتر له‌ هەموویان نامەی «کرداری پێغەمبەران و نێردراوانە»، كه‌ پاشكۆی ئینجیله‌كانی ئه‌مڕۆیه‌، پێمان دەڵێت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشکرا و دیار كه‌ باسی پۆڵس ده‌كات كه‌ ئه‌و شوێنی بیر و باوه‌ڕێک كه‌وتووه‌ «لێ خۆش بوون لە تاوان» كاتی مردنی مه‌سیح له‌سه‌ر خاچ، به‌ڵام ئه‌وه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و پێمان نه‌گه‌شتووه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ پابه‌نده‌ به‌ ڕووداوی له‌ خاچ دانی مه‌سیحه‌وه‌، كه‌ مه‌سیح له‌ خاچ درابێت به‌ شێوازێكی ئاسایی.

پۆڵس لە یەکەم نامەیدا بۆ دانیشتوانی کۆرنسۆس، لەم نووسینەیدا ده‌ڵێت:

«ئەوەم پێدان کە یەکەمین و گرنگترینە و منیش وەرمگرتبوو: کە مەسیح لە پێناوی گوناهەکانمان مرد بە گوێرەی نووسراوە پیرۆزەکان.»
یەکەم کۆرنسۆس ١٥‏:٣ 

بەڵام گرفتی ئەم دەقە ئەوەیە بەپێی بەڵگە مێژووییەکان بێت لەو کاتەدا ئینجیلێک بوونی نەبوو وە نەنووسرابوویەوە، تا بڵێت بە گوێرەی نوسراوە پیرۆزەکان و ئینجیلەکان.

تۆی خوێنەر دەزانیت کە پێشتر سەلمێندراوە کە عیسا (علیه سلام) زیاتر لە ڕۆژ و نیوێکە لە گۆڕەکەییدا نەماوەتەوە.  

بەم شێوەیە پۆڵس لەسەر بناغەی نادروست نامەکانی نوسیوەتەوە و دایمەزراندووە، ئەوەی لەسەر بنەمای نادروستی دامەزرێت هه‌ر نادروست دەبێت بەم شێوەیە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پۆڵس ده‌ڵێت: "مه‌سیح مرد له‌پێناو تاوانه‌كانمان"، ئەم لێدوانەی پۆڵس بە هیچ شێوەیەک لەسەر بنەمای ڕاستی نییە.

هەروەها پۆڵس باسی کرد، كه‌ قوتابی مەسیح نەبوو، بەڵکوو لە ژیانی مەسیحدا یەکێک بوو لە گەورەترین دوژمنەکانی مەسیح!

پۆڵس لە نامەکەییدا دان بەم ڕاستییەدا دەنێت كه‌ بۆ گه‌لی «گەلاتیا»ی ناردووه‌ و تێیدا دەڵێت:
"بێگومان سەربوردەی منتان بیستووە لە جوولەکایەتی، کە چۆن دڕندانە کڵێسای خودام چەوساندەوە و هەوڵم دا لەناوی ببەم."
گەلاتیا ١‏:١٣ 

دڵخۆش بوو  پۆڵس به‌ باسكردنی سه‌رچاوه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی «لێ خۆش بوون و ڕزگاربوون لە تاوان» لە پەیامیدا بۆ خەڵکی ڕۆما بەشی «ده‌یەم»، كه‌ ده‌ڵێت:

"ئەگەر بە دەمت دانت پێدانا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندوەتەوە، ڕزگار دەبیت."
ڕۆما ١٠‏:٩ 

بەم قسانە پۆڵس هانی مه‌سیحییه‌كانی ده‌دا له‌ ڕۆژگارێکدا كه‌ ئینجیل هێشتا نه‌نوسرابووه‌وه‌، به‌ڵكوو هه‌ر به‌زاره‌كی بوو (كوفری دایه‌ پاڵ مه‌سیح)، ئه‌وه‌ تێگه‌شتنی پۆڵس بو كه‌ له‌ نامه‌كانییدا هاتووه‌.  

پۆڵس پەیامی  مەسیحییەتی گۆڕی، کە پەیامی مەسیح تەنیا بۆ بەنی ئیسرائیل بوو، بەڵام ئەو به‌رگێكی نوێی جیهانی كرد به‌ به‌ردا، كه‌ پێچەوانەی وته‌كانی مه‌سیح بوو.

عیسا وەڵامی دایەوە: "من تەنها بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسرائیل نێردراوم."
مەتا ١٥‏:٢٤ 

پۆڵسی باسكراو له‌ خودی ئه‌و نامه‌دا كه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی ڕۆمی نارد، دەڵێت: "هیچ جیاوازیه‌ک نییه‌ له‌ نێوان جوولەکە و یۆنانیه‌كدا، وه‌ خودا خودای هه‌موو دوونیایه‌ به‌ده‌ستی بهێنن ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت داوای ده‌كه‌ن به‌ناوی خودا".

«جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان دەوڵەمەندە، بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە.»
ڕۆما ١٠‏:١٢ 

بوو به‌ناكۆكیان له‌گه‌ڵ «پەترۆس» به‌ هۆی ئه‌وه‌ی نامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی به‌ ده‌ست كه‌وتبوو.

پۆڵس  هەستی بەوه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ بابه‌تێک بنووسێت و دڵی شوێن کەوتووانی لە دەست نەدات، دڵیشیانی به‌ ده‌ست هێناوە و توانی كۆتای بهێنێت بەو ناکۆکییە و وه‌پاڵنه‌رێک بێت بۆ باوه‌ڕێكی كوفری -كه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌كان تا ئه‌مڕۆش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن-، پۆڵس لە نامەکەی بۆ نه‌ته‌وه‌ی ڕۆمه‌كان دەڵێت:

"چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناهـ و مردن ئازادی کردیت، خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دوونیایی نەیتوانی بیکات. کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناهـ، لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد، تاکوو داواکارییە دروستەکانی شەریعەتی تەورات لە ئێمەدا بێتە دی، کە بە گوێرەی سرووشتی دوونیایی ناژین، بەڵکوو بە گوێرەی ڕۆحی پیرۆز."

«ئەوانەی بە گوێرەی سرووشتی دوونیایی دەژین، بایەخ بە کاروباری سرووشتی دوونیایی دەدەن، بەڵام ئەوانەی بە گوێرەی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بایەخ بە کاروباری ڕۆحی پیرۆز دەدەن.»
ڕۆما ٨‏:٢‏-٥ 

دڵخۆش بوو پۆڵس وه‌ک باسمان كرد، وای ده‌زانی كه‌ مردنی عیسای مه‌سیح له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ ئه‌و کاتەیە كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، كه‌ ئه‌وه‌ به‌خششێكی په‌روه‌ردگار بێت، حه‌رامه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ پێش مه‌سیح له‌دایک بوون و باوەڕیان پێ نەبووە ئەم لێ خۆشبوونی تاوانە ئەوان ناگرێتەوە، لە نامەی بۆ گه‌لی ڕۆما، وتی:

«لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوور کەوتنەوە و بە خۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە، خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوو درێژیی خودا، هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکوو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە.»
ڕۆما ٣‏:٢٣‏-٢٦ 

لە هەموو ئەو دەقانەی کە نامەکانی پۆڵس ئاماژەیان پێ کرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد؛ كه‌ لێخۆش بوون لە تاوانی مرۆڤەکان بداته‌ پاڵ مه‌سیح. بداتە پاڵی و بناغه‌یه‌كی شێوێنراو كه‌ مه‌سیح مرد له‌سه‌ر خاچ وه نێژرا و کفن كرا، پاشان له‌ناو مردووه‌كاندا هه‌ستایه‌وه‌ و دوای سێ ڕۆژ و سێ شه‌و، ئەمەش پووچی نامە و نوسینەکانی پۆڵسی سەلماند.

بەدەر نییە ئەوانەی ئەم ئینجیلانەیان بە دەستیان نووسیوه‌  هەندێک لە زانیارییە ناڕاستانەیان لە نامەکانی پۆڵسەوە وەرگرتووە.

ئه‌وانه‌ی کە کار به‌م باوه‌ڕه‌ ده‌كه‌ن (لێ خۆشبوون لەتاوانی مه‌سیح ) به‌ ئه‌قڵ، وەک ئەوەی تاقیم کردبێتەوە بە هیچ پێوەرێک بۆی ناسەلمێنێت. چۆن تاكه‌ كوڕی خودا دەکوژرێت به‌تاوانی ئاده‌م وحه‌واء و مرۆڤایەتی؟
ئەی کوا توانای خودا بۆ چاوپۆشی و لێخۆشبوون؟ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه‌ خودا بچێته‌ ناو لاشەیەک لە جەستەی تاوان بارێکدا!

#ئاستانە_Astana

11/18/2021 4:25:13 PM