به‌رهه‌می په‌ڕتووكی پیرۆز
به‌رهه‌می په‌ڕتووكی پیرۆز
لای مه‌سیحییه‌كان ده‌قێک هه‌یه له سه‌ر زمانی «پۆڵس» ئه‌م ده‌قه بۆته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی چ په‌ڕتووكێک له لایه‌ن خوداوه ڕه‌وانه كراوه و ده‌توانین بڵێین ئه‌م په‌ڕتووكه هی خودایه. ده‌قه‌كه له نامه‌ی دووه‌می «پۆڵس»ـە بۆ «تیموساوس» ئیصحاحی سێیه‌م، ده‌قی شانزه و حه‌فده كه دە‌ڵێت:
¹⁶ "هەموو نووسراوە پیرۆزەکان لە سروشی خودان، سوودبەخشن بۆ فێرکردن و سەرزەنشت و ڕاستەڕێکردن و لێڕاهێنان لە ڕاستودروستی"
¹⁷ "تاکوو پیاوی خودا تەواو ئامادە بێت بۆ هەموو کارێکی باش."
كه‌واته; لای ئه‌وان ئه‌و په‌ڕتووكانه‌ی هی خودان
ده‌بێت بۆ سه‌رزه‌نشت كردن بێت، ده‌بێت بۆ راسته‌ڕێكردن بێت. ده‌بێت بۆ فێركردن و ڕاهێنان له سه‌ر ڕاست و دروستی بێت.
به‌ڵام، سه‌یری په‌ڕتووكی پیرۆزی ژێر ده‌ستی ئه‌وان بكه‌ین به خودی ئه‌و پێوه‌رەی خۆیان دایان ناوه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت چ په‌ڕتووكێكی هی خودایه، ده‌بینن په‌ڕتووكی پیرۆزی ژێر ده‌ستیان به‌م پێوه‌ره ده‌رناچێت و ناتوانین بڵێین په‌ڕتووكی خودایه. چونكه، پڕیه‌تی له ده‌قی ئابڕووبه‌ر و وژێنه‌ری سێكسی و ده‌قی بێ سه‌ر و به‌ری بێ سوود.
پڕیه‌تی له فه‌رمانی نا دروست و نا به‌جێ و نا ته‌واو له كوشتن و كوشتاری و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی تر جگه له گه‌لی جووله‌كه. پڕیه‌تی له چیرۆكی سێكسی و ده‌ست درێژی سێكسی و چه‌ندین چیڕۆكی سێكسی نا مه‌حره‌م و تاوانی قێزەون كه پیاوانی خودای نێو په‌ڕتووكی پیرۆز ئه‌نجامیان داوه.
پڕیه‌تی له ژیاننامه‌ی ده‌یان پێغه‌مبه‌ری ئابڕوو چوو و سه‌ر سه‌وری و تاوانبار كه ده‌بێت بۆ ڕێنمویی و چاو كردنه‌وه‌ی گه‌لانی خۆیان ڕه‌وانه كرابن. به‌ڵام نه‌ک باس له بانگه‌واز و تێكۆشانیان ناكات له‌پێناو خودا به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا باس له كارە قێزه‌وون و تاوانه بێ سه‌روبه‌ره‌كانیان ده‌كات.
- ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر «یه‌هوزای»ـه زینا له گه‌ڵ خێزانی بووكی دە‌كات.
- ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر «لووط»ـه زینا له گه‌ڵ كچی خۆی دە‌كات.
- ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر «داود»ه زینا له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌فسه‌ری خۆی ده‌كات.
- ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر «سوله‌یمان»ـه له‌پێناو و به‌ده‌ستهێنانی كچانی بت په‌رست ده‌بێته بت په‌رست.
- تاوانه‌كانی پیاوانی خودا له په‌ڕتووكی پیرۆزدا له ژمار نایه‌ت.
كه‌واته په‌ڕتووكێک ئه‌مه ناوه‌ڕۆكی بێت، ئه‌مه پێكهاته‌كه‌ی بێت، ئایا ده‌كرێت و ده‌توانین بڵێین ئه‌مه په‌ڕتووكی خودایه؟
نه‌خێر، وه‌ک «مه‌سیح» له ئینجیلی مه‌تتا، ئیصحاحی حه‌وته‌م ده‌قی شانزه تا بیست ده‌فه‌رمووێت: "ئاگاداری پێغەمبەرانی درۆزن بن کە لە پێستی مەڕدا بۆ لاتان دێن، بەڵام لەناوەوە گورگی دڕندەن
¹⁶ "بە بەرهەمیان دەیانناسنەوە. ئایا ترێ لە دڕک دەکرێتەوە یان هەنجیر لە چقڵ؟"
¹⁷ "بەم شێوەیە هەموو دارێکی باش بەری باش دەدات، داری خراپیش بەری خراپ."
¹⁸ "داری چاک ناتوانێت بەری خراپ بدات و داری خراپیش ناتوانێت بەری باش بدات"
¹⁹ "هەر دارێک بەری باش نەدات دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگر."
به‌رهه‌می په‌ڕتووكی پیرۆز و پێغه‌مبه‌ره‌كانی و نووسه‌ره‌كانی هه‌ر له خودی په‌ڕتووكی پیرۆز به ڕووی دیاره. كه‌واته ناكرێت و نابێت ئه‌م په‌ڕتووکە سروش و وه‌حی خودایی تیادا ما بێته‌وه، یان پڕ كراوه به بوختان و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو به پێغه‌مبه‌ران و پیاوانی خودا.
#ئاستانە_Astana