نوێژ لە مەسیحییەتدا
نوێژ لە مەسیحییەتدا
بنچینەیەک لە بنچینەکان لەلای مەسیحییەکان بریتییە لە نوێژ.
کڵێسا حەوت نوێژی لەسەر شوێنکەوتووانی داناوە لە شەو و ڕۆژێکدا، کە ئەوانیش بریتین لە:
١- نوێژی سەرلەبەیانی
٢- نوێژی کاتژمێر سێ
٣- نوێژی کاتژمێر شەش
٤- نوێژی کاتژمێر نۆ
٥- نوێژی کاتژمێر یانزە
٦- نوێژی کاتژمێر دوانزە
٧- نوێژی ناوەڕاستی شەو
ئەم نوێژانە بەزۆری لەسەر باوەڕداران و خواپەرستانی نێو کڵێسا پێویستن بەبێ کورتکردنەوە، بەڵام بۆ مەسیحییەکانی دیکە بەگشتی بەسەر دوو نوێژدا کورت دەکرێنەوە، ئەوانیش بریتین لە نوێژی سەرلەبەیانی و نوێژی کۆتایی ڕۆژەکە، نوێژەکەیش کڕنۆش و چەمانەوەی تێدا نییە، تەنها دوعاکردن و پاڕانەوەیە، ئەویش بەم شێوەیە: "ئەی باوکمان لە ئاسمانەکان، با ناوت پیرۆز بێت، با پادشاییەکەت پیرۆز بێت، با خواستت لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێ وەکوو چۆن لە ئاسمان پەیڕەو دەکرێت، نانی ڕۆژانەی ئەمڕۆیشمان بدەرێ، لە گوناهەکانمان خۆشبە هەروەکوو چۆن ئێمەیش لەوانە خۆش دەبین کە خراپەمان بەرانبەر دەکەن، مەمانخەرە تاقیکردنەوەوە، بەڵکوو لە شەیتان ڕزگارمان بکە".
دوو مەرج هەن بۆ وەرگیرانی نوێژ:
یەکەم: دوعاکردن بەناوی مەسیحی کوڕ (ڕۆڵە)، نە بەناوی باوک وەردەگیرێت، نە ڕۆحی پیرۆز، تەنها بەناوی مەسیحی کوڕ وەردەگیرێت.
دووەم: دەبێت گومانی نەبێت کە نوێژەکەی وەردەگیرێت، ئەگەر یەک تۆز گومانی هەبێت، نوێژەکەی
وەرناگیرێت.
سەرچاوە: پەڕتووکی تاریخ الاقباط
نووسینی: زەکی شنۆدە، لاپەڕە: ٩٦
#ئاستانە_Astana