«ڕەچەڵەكى مەسيح، ڕەچەڵەكێكى ناپەسند»

«ڕەچەڵەكى مەسيح، ڕەچەڵەكێكى ناپەسند»

لاى مەسيحیيەكان؛ مەسيح خودايە، بەڵام لەدايكبوو! بەڵێ، باوەڕيان وايە خودا لەدايكدەبێت، دوور لە جەدليیەتى ئەوەى لە هيچ ئايینێک نابێت خودا لەدايكببێت و دەبێت خودا ئەزەلى وجود بێت، دوور لە جەدليیەتى، چۆن خودا لە ناو رەحمى ئافرەت و لە نێو خوێن و لاشەى ئافرەت گەشە و نما دەكات.

 دوور لە هەموو لۆجيک و مەنتقێک كە باوەرى مەسيح تيايدا خاڵیيە بەوەى مەسيحى كردووە بە خودا و پەرستشى بۆ ئەنجام دەدات، دوور لەو هەموو سەير و سەمەريەک، لەمەش سەيرتريان بۆ مەسيح بريار داوە؛ بڕياری ئەوەى مەسيح ڕەچەلەكى هەيە. بەڵێ، وەکوو باقى مرۆڤەكان باب و باپيرە و عەشيرەتى هەيە.

 تەنیا سەير لەوەدا نیيە كە خودا ڕەچەڵەكى هەيە و لەدايكبووە، سەير لەوە دايە ئەوانە عاشقى شتى دژ بە يەكن. لە باوەڕەكەيان حەز دەكەن شتەكان دژ بە يەک بن؛ مەسيح كورە، و مەسيح باوكە. مەسيح مرۆڤە و مەسيح خودايە، مەسيح خوداى تاک و تەنيايە، مەسيح خودای سيانەيە. 

لە دروستكردنى رەچەڵەكيش هەميسان دژ بە يەكى هەيە؛ مەسيح بێ باوک لەدايكبووە، بەڵام مەسيح رەچەڵەكى هەيە، ئيدى با زياتر بەرەو كەنارى شێت بوون نەتانبەين. لاى ئەوان مەسيح ڕەچەڵەكى هەيە، بەڵام ڕەچەڵەكێكى قێزەون و ناشايستە. 

لە دوو ئينجيل باسى ڕەچەلەكى مەسيح كراوە، لە ئينجلى مەتتا و لە ئينجلى لۆقا. هەردوو ئينجيل دوو ليستى جياوازيان بۆ مەسيح داڕشتوە گوايە ئەمانە باب و باپيرەى مەسيحن. هەردوو ئينجيليش دژ بەيەک ليستەكەيان داڕشتووە هەريەكە بە دڵ و ئارەزووى خۆى ناوى باب و باپيرەى مەسيحى نووسيوە. لە يەک خاڵ ئەم دوو ئينجلە هاوبەش و يەک دەنگن و دژ بە يەكتر قسە ناكەن ئەوەيە كە مەسيح لە ڕەچەڵەكى چوار داپيرەى زيناكار و بەد ڕەوشتى هەيە.

لە ئينجیلى مەتتا باس لە ڕەچەڵەكى مەسيح دەكات و دەڵێت:
- بنەچەی عیسا:
¹ "ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم"

² "ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،
ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،
یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو"

³ "یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،
پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،
حەسرۆن باوکی ڕام بوو"

⁴ "ڕام باوکی عەمیناداب بوو،
عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،
نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو"

⁵ "سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،
بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،
عوبێد باوکی یەسا بوو"

⁶ "یەسا باوکی داودی پاشا بوو.
داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا بوو"

⁷ "سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،
ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،
ئەبیا باوکی ئاسا بوو"

⁸ "ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،
یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،
یەهۆرام باوکی عوزیا بوو"

⁹ "عوزیا باوکی یۆتام بوو،
یۆتام باوکی ئاحاز بوو،
ئاحاز باوکی حەزقیا بوو"

¹⁰ "حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،
مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،
ئامۆن باوکی یۆشیا بوو"

¹¹ "یۆشیا باوکی یەهۆیاکین و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل."

¹² "لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،
یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،
شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو"

¹³ "زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،
ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،
ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو"

¹⁴ "ئازور باوکی سادۆق بوو،
سادۆق باوکی ئەکیم بوو،
ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو"

¹⁵ "ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،
ئەلعازار باوکی مەتان بوو،
مەتان باوکی یاقوب بوو"

¹⁶ "یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح ناودەبردرێت."

¹⁷ "بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن."

ئەگەر بە وردى سەيرى ئەم ڕەچەڵەكە بكەين دەبينين ناوى چوار ئافرەتى هێناوە كە بريتين لە (تامار، راحاب، راعوس، خێزانى ئوريايي حسى)
ئەم چوار ئافرەتە نەک لاى ناحەزانى مەسيحيیەت و دوژمنانى بەڵكوو هەر لە خودى پەڕتووكى پيرۆز، ئافرەتى زيناكار و داوێن پيس و لەشفرۆش بوونە.

يەكەم/ تامار 
چيرۆكەكەى لە سيفر تەكوين ئيصحاحى 38 باس كراوە كە زيناى لەگەڵ پێغەمبەر يەهوزا كردووە كە لە هەمان كاتدا خەزورى تامار بووە.

دووەم/ راحاب
 ئەمەش لە سيفرى يشوع ئيصحاحى دووەم باس كراوە، ئافرەتێكى زيناكار و لەشفرۆش بووە لە شارى ئەريحا، داڵدەى دوو جاسوسى داوە بەمەش چۆتە ناو مێژووى جولەكە، بۆتە ئافرەتێكى پاڵەوان بۆ خزمەت كردنى گەلى جولەكە.

سيێيەم/ راعوس
 ئەمە چيرۆكەكەى بە درێژى لە سيفرى تەواوى پەڕتووكى پيرۆز باسكراوە، سيفرەكەش بە ناوى سيفرى راعوسە باس لە ئافرەتێكى دەكات بە كارى فێلبازى و هەوس بازى بە دواى مێردكردن دا دەگەڕێت.

چوارەم/ خێزانى ئۆريای حسي
 لە سيفرى صەمۆئيلى، دوەوم ئيصحاحى يانزە باس كراوە زينای لەگەڵ پێغەمبەر داود كردوە.

كەواتە ئەو مەسيح و گاورانەى ئيستا ئاهەنگ و جەژنى لەدايكبوونى مەسيح دەگێرن، هەر ئەوانيش ئەو ڕەچەڵەكە ناپەسند و نادروستەيانى داوەتە پاڵ ئەم پێغەمبەرە پاكە.

#ئاستانە_Astana
#خودا_لەدایک_نابێت

12/27/2021 7:02:54 PM