"خودایە، بەڵام زانستی بە پەنهان نییە!"

"خودایە، بەڵام زانستی بە پەنهان نییە!"

لەگەڵ ئەوەى كە مەسيح (علیه السلام) ڕۆژێک لە ڕۆژان نەيوتووە من خودام، هەروەها كاتێک لە ژيان دا بوو، خۆى پەرستشى دەكرد و قبووليشی نەبوو كەس بيپەرستێت.

لەگەل ئەوەشدا گاورەكان بە زۆر كردوويانە بە خودا، بێ ئەوەى بير لەوە بكەنەوە مەسيح زۆر سيفەتى هەبووە نابێت خودا ئەو سيفەتانەى هەبێت. يەكێک لەو سيفەتانە ئەوەيە كە نەزان بوو، بەڵێ، زانستی بە زۆر شت نەبووە، بەتايبەت نەزانی لەو شتانەى كە چارەنووس و داهاتووى مرۆڤەكانى پێوە بەندە.

بۆ نموونە لە هاتنى قيامەت؛ مەسيح زۆر بە ڕوون و ئاشكرا دەڵێت: "من نازانم كەى قيامەت دێت"،
دەى خودايەک نەزانێت ڕۆژى حەق و حسابى بەندەكانى چ رۆژێكە، ئەمە چ خودايەكە!؟
خودايەک نەزانێت كەى كۆتايي ئەم بوونە دێت، ئەمە چ خودايەكە!؟

لە ئينجلى مەرقۆس، ئيصحاحى سێزدە، دەقى سی و دوو:
³² "«وَأَمَّا ذلِكَ الْيَوْمُ وَتِلْكَ السَّاعَةُ فَلاَ يَعْلَمُ بِهِمَا أَحَدٌ، وَلاَ الْمَلاَئِكَةُ الَّذِينَ فِي السَّمَاءِ، وَلاَ الابْنُ، إِلاَّ الآبُ." (مرقس 13: 32).
"سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت."
 
زۆر بە ڕوونیش دەڵێت كوڕيش -واتە: مەسيح- نازانێت كەى قيامەت دێت، تەنیا خودا نەبێت!

#ئاستانە_Astana

1/5/2022 10:00:20 PM