بۆچی مەسیحییەکان کوڕ بۆ خودا بڕیار دەدەن؟!

بۆچی مەسیحییەکان کوڕ بۆ خودا بڕیار دەدەن؟!

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ 

تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا}،{أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا}، [مریم: 90- 91]
واتە: ((خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕۆبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن. کاتێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.))

{قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي* وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي* وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي* يَفْقَهُوا قَوْلِي}
[طـه: 25- 26 -27-28]
واتە: ((-موسا که‌وته نزا کردن-وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه‌، ئیش و کار و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه‌، تا له قسه‌ و گوفتار و مه‌رامم تێنگه‌ن، گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه‌‌.))

بەگوێرەی پەڕتووکی پیرۆز، خودا چەندین کوڕی هەیە! تەنانەت زیاد لە یەک کوڕ، کوڕی لە خۆی بووە!
بۆیە کاتێک پەڕتووکی پیرۆز بە گشتی دەخوێنینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە ”کوڕی خودا“ مەبەست باوەڕداران و شوێنکەوتوانی ئایینەکەیە، نەک وەک مانای پەیوەندی نێوان کوڕ و باوک و تایبەت نییە بە پێغەمبەر عیساوە (علیە السلام)، لە چەندین شوێندا ئاماژەی پێکراوە، بۆ کورتی بابەتەکە تەنیا نمونەیەک باس دەکەین:

¹ "هۆشیار بن! نەكەن لەبەرچاوی خەڵک چاكە بكەن بۆ ئەوەی بتانبینن، ئەگینا لەلای باوكی ئاسمانیتان پاداشتتان نابێت."

² "لەبەر ئەوه كاتێک خێرێک دەكەیت، لە پێش خۆت زوڕنا لێمەده وەک دووڕووان كە لە كەنیشت و سەرشەقامەكان دەیكەن، تاكوو لە لایەن خەڵکییەوە ستایش بكرێن، ڕاستیتان پێ دەڵێم ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووه."

³ "تۆ كە چاکەیەک دەکەیت مەهێڵە دەستی چەپت بزانێت دەستی ڕاستت چی دەكات."

⁴ "تاكوو چاکەکەت بە نهێنی بێت. باوكیشت ئەوكاره دەبینێت كە بە نهێنی ئەنجام دراوه، پاداشتت دەداتەوه."

مەتا ٦: ١-٤

#ئاستانە_Astana

1/21/2022 10:12:46 PM