«ڤالانتاین» سوور، قەشە، ناپاکی!

ڤالانتاین
سوور، قەشە، ناپاکی!

«سوور، قەشە، خيانەت، تەڵەكەبازى، لەسێدارەدان»
ئەم وشانە پوختكراو و كورتكراوى ئەو ڕۆژە سوورەن کە تێیدا قەشەيەک خيانەت لە ئایین و كچى خەڵک دەكات. لەبەر ئەوەى پاڵەوانى ئەم ڕۆژە سوورە  قەشەيەكى خيانەتكار و تەڵەكەباز بووە لاى ڕۆژاوا و گاورەكان، شتەكان سەراوژێر كراوە، ئەم ڕۆژە بووەتە ڕۆژى خۆشەويستى، ڕۆژى گوڵى سوور، باڵۆنی سوور، چاكەت و بلوزى سوور، پێڵاوى سوور،  مۆمى سوور و ئينجا شەوى سوور! 

ئەرێ كەسێک تێمانبگەيەنێت؛
خۆشەويستى هەستى نێو دڵە يان ڕەنگى سوور؟!
خۆشەويستى دەستى هاوكاری و سڕينى فرمێسكە، يان گوڵى سوور؟!
خۆشەويستى ساڕێژكردنى برينە، يان چاكەت و بلوزى سوور؟!
خۆشەويستى وەفا و دڵسۆزیيە، يان ڕۆيشتنە بن ديوار و باخ و خيانەتكردن؟! 

مەبن بە مەڕ! بە دواى هەموو بۆقێک و چيرۆكێكى درۆ و پڕ خيانەت مەكەون! مەبن بە بووكەڵەى سوورى ڕاگەياندن، ياری بە هەست و دڵ و ناختان بكەن. 

خۆشەويستى؛ وەفا و دڵسۆزى و پاكییە، نەک سەما و خيانەت و درۆكردن، كە لەم ڕۆژە زۆرينەى جل سوورەكان ئەنجامى دەدەن.

#ئاستانە_Astana

2/12/2022 9:17:34 PM