نەمانی متمانە و سەفەرە ونبووەکانی پەڕتووکی پیرۆز!

نەمانی متمانە و سەفەرە ونبووەکانی پەڕتووکی پیرۆز!

چۆن باوەڕ بە پەڕتووکێک بکەین کە تەواو نییە و پڕە لە هەڵە و خۆی شایەتی دژی خۆی دەدات. سەفەرەکانی دیار نەماون و خودی خۆی دەدوێت لەبارەیانەوە و ناویان دەهێنیت بەڵام دیارنین! شاردراوتەوە یان بزر بووە بەدەستی ئەنقەست بێت، یان نا! چۆن ناتوانرێت پارێزگاری لە پەیامی خودا بکەن!؟

سەفەرە ونبووەکان ئەمانەن:

1- سەفەری یاشر
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە:

"فەرمانی دا کە نەوەی یەهودا ئەم لاواندنەوەیەی کەوان فێر بن. ئەوە لە پەڕتووکی یاشاردا نووسراوە: «ئەی ئیسرائیل! ئای چۆن قارەمانان کەوتن! شکۆمەندییەکەت لەسەر بەرزایییەکانت کوژراوە.» "
دووەم ساموئێل ١: ۱٨ - ۱٩

2- سەفەری جەنگەکانی خودا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە:

"لەبەر ئەوە پەڕتووکی جەنگەکانی یەزدان دەڵێت: «شاری واهێڤ لە سوفە و شیوەکانی، ئەرنۆن و.."
سەرژمێری ٢١: ۱٤

3- سەفەری کاروباری ڕۆژانەی سلێمان
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی سلێمان و هەموو ئەوەی کردی و داناییەکەی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی سلێمان تۆمار کراون."
یەکەم پاشایان ١١: ٤١

4- سەفەری لاواندنەوەی یۆشیا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"یەرمیاش بۆ یۆشیای لاواندەوە و هەموو پیاو و ژنە گۆرانیبێژەکانیش ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت لە لاواندنەوەکانیان شیوەن بۆ یۆشیا دەگێڕن و کردیان بە فەرز بەسەر ئیسرائیلەوە و لە پەڕتووکی لاواندنەوە نووسراوە."
دووەم پوختەی مێژوو ٣٥: ٢٥

5-سەفەری پاشاکانی ئیسرائیل
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆشیا و کردەوە چاکەکانی بەپێی ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە و کاروبارەکانی لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون."
دووەم پوختەی مێژوو ٣٥: ٢٧ - ٢٦

6- سەفەری ئەحیایی پێغەمبەری شیلۆنی
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی سلێمان لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر و لە پەیامەکەی ئاحییای شیلۆنی نووسراون، هەروەها لەو بینینانەش کە عیدۆ سەبارەت بە یارۆڤعامی کوڕی نەڤات ڕای دەگەیاند."
دووەم پوختەی مێژوو ٩: ٢٩

7- سەفەری ناتانی پێغەمبەر

8- سەفەری پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون."
دووەم پاشایان ٢٤: ٥

" ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئامۆن و ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی یەهودا تۆمار کراون."
دووەم پاشایان ٢١: ٢٥

9- سەفەری گادی پێشبینیکەر
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی پاشایەتی داود لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی تۆمارەکانی ساموئێلی پێشبینیکەر و لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر نووسراون، هەروەها لە تۆمارەکانی گادی پێشبینیکەر."
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٩: ٢٩

10- سەفەری پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

" ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆتام، لەگەڵ هەموو جەنگەکانی و کردەوەکانی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون."
دووەم پوختەی مێژوو ٢٧: ٧

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و کارە قێزەونەکانی کە کردی و ئەوەی لە ئەودا بینرا لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا."
دووەم پوختەی مێژوو ٣٦: ٨

11- سەفەری شەمەعیا پێغەمبەر
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی شەمەعیا پێغەمبەر و لە بینینەکانی عیدۆ دەربارەی ڕەچەڵەکەکان نووسراون. بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو."
دووەم پوختەی مێژوو ١٢: ۱٥

12- سەفەری ئیشایای پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عوزیا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، ئیشایای پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ تۆمار کرد."
دووەم پوختەی مێژوو ٢٦: ٢٠ - ٢٢

13- سەفەری: لێکدانەوەی مێژووی عیدۆ
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەبیا، ئەوەی کردی و ئەوەی بەسەر لێویدا هات، لە پەڕتووکی لێکدانەوەی مێژووی عیدۆی پێغەمبەر تۆمار کراون."
دووەم پوختەی مێژوو ۱٣: ٢٢

"ڕووداوەکانی پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی شەمەعیا پێغەمبەر و لە بینینەکانی عیدۆ دەربارەی ڕەچەڵەکەکان نووسراون. بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو." دووەم پوختەی مێژوو ١٢: ۱٥

14- سەفەری پەرتووکی مێژووی پاشایان
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"بەڵام سەرگوزەشتەی کوڕەکانی و زۆری پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەو و نۆژەنکردنەوەی پەرستگای خودا، وا لە لێکدانەوەی پەڕتووکی پاشایان نووسراونەتەوە. ئەمەسیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا."
دووەم پوختەی مێژوو ٢٤: ٢٧

15- سەفەری الرائین
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"نوێژەکەی و چۆن خودا وەڵامی دایەوە، لەگەڵ گوناهـ و ناپاکییەکانی، ئەو شوێنانەی کە پێش ئەوەی خۆی نزم کردەوە نزرگەکانی سەر بەرزایی تێدا بنیات نان، ستوونە ئەشێرا و بتەکانی دانا، لە تۆمارەکانی ئەوانەدا نووسراون کە پەیامی خودایان ڕادەگەیاند."
دووەم پوختەی مێژوو ٣٣: ۱٩

16- سەفەری خودا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"تۆمارەکەی یەزدان بپشکنن و بخوێننەوە: یەکێک لەمانە کەم نابێتەوە، هیچ مێیینەیەک نێرەکەی خۆی ون ناکات، چونکە دەمی ئەو فەرمانی داوە، ڕۆحی ئەو کۆیان دەکاتەوە."
ئیشایا ٣٤: ۱٦

17- سەفەری پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی یێهوی کوڕی حەنانی:
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی یێهوی کوڕی حەنانی تۆمار کراون، ئەوەی لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون."
دووەم پوختەی مێژوو ٢٠: ٣٤

18- سەفەری پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل:
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یارۆڤعامیش کە چۆن جەنگاوە و چۆن پاشایەتی کردووە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون." یەکەم پاشایان ۱٤: ۱٩

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی بەعشا، ئەوەی کردی و ئەو پاڵەوانێتییەی کە نواندی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون."
یەکەم پاشایان ۱٦: ٥

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئێلە و هەموو ئەوەی کردی لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون."
یەکەم پاشایان ۱٦: ۱٤

19- سەفەری تەوراتی خودا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"یەشوع ئەم وشانەی لە پەڕتووکی تەوراتی خودا نووسی و بەردێکی گەورەی هێنا و لەژێر دار بەڕووەکەدا لە لای پیرۆزگاکەی یەزدانەوە چەقاندی."
یەشوع ٢٤: ٢٦

20- سەفەری پەڕتووکی تەوراتی موسا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"جا زۆر بەهێز بن بۆ پاراستن و کارکردن بە هەموو ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی مووسادا نووسراوە، تاکوو نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپ لێی لا نەدەن."
یەشوع ٢٣: ٦

"هەروەک مووسای بەندەی یەزدان فەرمانی بە نەوەی ئیسرائیل کردبوو، بەپێی ئەوەی لە پەڕتووکی تەوراتی مووسادا نووسراوە، قوربانگایەک لە بەردی نەتاشراو، کە ئامێری ئاسنی بەسەردا بەرز نەکرابووەوە، قوربانی سووتاندنیان بۆ یەزدان سەرخستە سەری و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی."
یەشوع ٨: ٣١

21- سەفەری پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ئەوانەش کە هەتا سەردەمی یۆحانانی کوڕی ئەلیاشیڤی گەورەی بنەماڵەکانی نەوەی لێڤی بوون، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کران."
نەحەمیا ١٢: ٢٣

22- سەفەری ئینجیلی عیسا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"سزای ئەوانە دەدات کە خودا ناناسن و گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی عیسای خاوەن شکۆمان نابن."
دووەم سالۆنیکی ١: ٨

23- سەفەری ساموئێلی پێشبینیکەر
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی پاشایەتی داود لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی تۆمارەکانی ساموئێلی پێشبینیکەر و لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر نووسراون، هەروەها لە تۆمارەکانی گادی پێشبینیکەر."
یەکەم پوختەی مێژوو ٢٩: ٢٩

24- سەفەری پەیمانی موسا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ئینجا پەڕتووکی پەیمانەکەی هەڵگرت و بۆ گەلی خوێندەوە، ئەوانیش گوتیان: «هەموو ئەوەی یەزدان فەرموویەتی دەیکەین و گوێی لێ دەگرین.» "
دەرچوون ٢٤: ٧

25- سەفەری پەڕتووکی ژیانی بەرخە
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"هەموو دانیشتووانی سەر زەویش کڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەوانەی ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نەنووسراوە، ئەو بەرخەی کە لە دامەزراندنی جیهانەوە سەربڕدراوە."
ئاشکراکردنی عیسای مەسیح ۱٣: ٨

"هیچ شتێکی گڵاو و هیچ کەسێکی قێزەون و درۆزن ناچنە ناوی، بەڵکوو تەنیا ئەوانەی کە ناویان لە پەڕتووکی ژیانی بەرخەکەدا نووسراوە."
ئاشکراکردنی عیسای مەسیح ٢١: ٢٧

26- سەفەری نامەی پۆڵس بۆلاودیکییەکان
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وا بکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە."
کۆلۆسی ٤: ۱٦

27- سەفەری لاواندنەوەی یەرمیا
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"یەرمیاش بۆ یۆشیای لاواندەوە و هەموو پیاو و ژنە گۆرانیبێژەکانیش ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت لە لاواندنەوەکانیان شیوەن بۆ یۆشیا دەگێڕن و کردیان بە فەرز بەسەر ئیسرائیلەوە و لە پەڕتووکی لاواندنەوە نووسراوە."
دووەم پوختەی مێژوو ٣٥: ٢٥

28- سەفەری بینینەکانی عیدۆۆ
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی سلێمان لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی ناتانی پێغەمبەر و لە پەیامەکەی ئاحییای شیلۆنی نووسراون، هەروەها لەو بینینانەش کە عیدۆ سەبارەت بە یارۆڤعامی کوڕی نەڤات ڕای دەگەیاند."
دووەم پوختەی مێژوو ٩: ٢٩

29- سەفەری سفر الشریعة (پەڕتووکی تەورات)
لەم دەقەدا ناوی هێنراوە بەڵام بوونی نییە ئێستا:

"ئینجا حیلقیای سەرۆک کاهین بە شافانی خامەی نهێنی گوت: «لە پەرستگای یەزدان پەڕتووکی تەوراتم دۆزیوەتەوە.» حیلقیا پەڕتووکەکەی دایە شافان و ئەویش خوێندییەوە. پاشان شافانی خامەی نهێنی پەڕتووکەکەی بۆ لای پاشا برد و پێی ڕاگەیاند: «کاربەدەستەکانت زیوی ناو پەرستگاکەیان بەتاڵ کرد و دایانە دەست ئەوانەی کارەکە دەکەن، سەرپەرشتیارانی پەرستگای یەزدان.» "
دووەم پاشایان ٢٢: ٧ - ٩

سەرنج:

مانای چییە خودا ئەم پەڕتووکانەی دابەزاندووە و ئاماژەی پێکردووە لەم پەرتووکانەی تردا کە بوونیان نییە، لە لای هیچ زانا و قوتابخانەیەک بوونی نییە و باس نەکراوە؟ کەسیش نەیبینیوە؟

ئایا تۆ وا دەزانی و پێت وایە خودا درۆ دەکات یان هەڵە دەکات یان لە یاد دەکات، یان ئەو کتێبانەی نەناردووە و بوونی نییە و هەڵەیە و بە هەڵە باسی کردووە؟

پاک و بێگەردی بۆ خودا، هیچ مرۆڤێکی ژیر لەسەر زەوی ئەمە ناڵێت.

جۆزێڤ کوردە

#ئاستانە_Astana

2/17/2022 8:52:28 PM