ئیسلام پاسەوانی مافەکانی ئافرەتە

ئیسلام پاسەوانی مافەکانی ئافرەتە

بەڕاستی یاساکانی ئیسلام لەو بوارانەی پەیوەستن بە ئافرەتەوە لە بەرزترین و باشترین یاساکانە کە لە دونیادا دەرکەوتوون و لە هەمووشیان دادپەروەرانەترە،  پێش یاسا ڕۆژئاوایییەکانیش دەکەوێت لەو شتانەی پەیوەندی بە زەوی و زار و خانووبەرە و مافەکانی میرات و یاساکانی تەڵاقەوە هەیە، ئەو یاسا ئیسلامییانە پاسەوانی مافەکانی ئافرەتن.
وشەی «قەناعەتکردن بە تاکەژنێک»، یان «چەند ژنی» خەڵکی ئەفسوناوی کردووە و سەرنجیانی لاداوە لە بیرکردنەوە لەوەی کە خانمە خۆرئاوایییەکان لە چ سووکایەتی و دژوارییەکدا دەژین، لە حاڵێکدا مێردە پێشینەکانیان کە بەرپرسیارن لە بەندی هاوسەرییەتییان، بەرەڵای سەر شەقامەکانیان کردوون دوای ئەوەی هەوەسی خۆیانیان لێ شکاندوون، دەستیان لێ بەرداون و لێیان بێ تەماحن لەبەر بێزاری و بێتاقەت بوون لێیان، جا دوای ئەو حاڵە، نە یارمەتی دەدرێن و نە بەزەییان لەگەڵ دەنوێنرێت.

#ئاستانە_Astana
#ڕۆژی_جیهانی_ئافرەتان

سەرچاوە:
«ئەینی بێسانت»
The life and teaching of Muhammed, madras- 1932

3/11/2022 8:40:46 PM