بەهەشت لە ڕوانگەی ئایینی مەسیحییەکانەوە

بەهەشت لە ڕوانگەی ئایینی مەسیحییەکانەوە

ئایا بەهەشت چۆن چۆنی باسی لێوە کراوە؟
ئایا چی بۆ بەندەکان ئامادە کراوە لە بەهەشتدا؟
ئایا کێ دەچێتە ناوی؟ وە کێ ناچێتە ناوی؟

بەهەشت لە پەڕتووکی پیرۆزدا بە چەند شێوەیەکی جیاواز باسی لێوە کراوە، لەوانەیە ئێوە بپرسن ئایا بۆچی مەسیحی و جولەکەکان هەمووکات قودس (ئۆرشەلیم)یان داگیرکردووە؟ ئەگەر سەرنجی پەڕتووکی پیرۆز، «سفری رۆیا یوحننا» بدەین، ئەبینین کە نووسراوە: کاتێک زیندوو بوونەوەی دووەم ڕوودەدات، خاکی ئۆرشەلیم ئەکرێت بە بەهەشت و دانیشتوانەکەی دڵخۆش دەبن تا هەتایە.
 ئەمەش دەقی ئایەتەکەیە:
"شاره‌ پیرۆزه‌كه‌ش (ئۆرشه‌لیمی نوێ)م بینی له‌ ئاسمانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خوداوه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌، وه‌ک بووكێكی ڕازاوه‌ بۆ زاوایه‌كه‌ی ئاماده‌ كرابێت."
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح: ٢١ : ٢  
 
وە لە وەسفی جوانی بەهەشتیشدا دەبینین کە بەهەشت بە باخەکانی عەدەن باسی لێوەکراوە: "ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگار باخچه‌یه‌كی له‌ عه‌ده‌ن، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا چاند. له‌وێش پیاوه‌كه‌ی دانا كه‌ پێكی هێنابوو."

سەبارەت بە میوە و درەختەکانی ناو بەهەشت، درەختی زانینی باشە و خراپەشی تێدایە:
"یه‌زدانی په‌روه‌ردگار هه‌موو ئه‌و جۆره‌ دره‌ختانه‌ی كه‌ له‌به‌رچاو جوان بوون و بۆ خواردن خۆش بوون، له‌ زه‌ویدا گه‌شه‌ی پێكرد. دره‌ختی ژیانیش له‌ ناوه‌ڕاستی باخچه‌كه‌دا بوو، هه‌روه‌ها دره‌ختی زانینی چاكه‌ و خراپه‌."
په‌یدابوون: ٢ : ٨-٩

سەبارەت بەخۆشیەکانی دیکەی بەهەشت، نووسراوە:
"ئه‌وه‌ی هیچ چاوێک نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ک نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت."
یه‌كه‌م كۆرنسۆس: ٢ : ٩
www.pertukekem.com
 
ئایا هاوسەرگیری هەیە لەبەهەشتدا؟
بێگومان هاوسەرگیری خۆی شتێکی باش و بەسوودە، هەروەها لە تەورات و ئینیجیلدا جەختی لێکراوە، بەڵام بەنیسبەت بەهەشتەوە دژبەیەکی زۆری تێدایە. ئەگەر سەرنجی ئەم ئایەتە بدەین، دەبینین کە دژیەکێکی زۆر هەیە لە بابەتەکەدا:
"كاتێک له‌ مردن هه‌ڵده‌ستێنرێنه‌وه‌، نه‌ ژن ده‌هێنن و نه‌ مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ک فریشته‌ له‌ ئاسمان ده‌بن."
مه‌رقۆس: ١٢ : ٢٥

بەڵام لە ئینجیلی «مەتتا»، مەسیح لە وەڵامی پەترۆسدا کە پرسیارێکی لێ دەکات سەبارەت بە پاداشت، دەڵێت: هەر کەسێک واز‌ لە هەر شتێک بێنێت لە پێناوی مەسیحدا، ئەوا بە ١٠٠ ئەوەند پاداشت ئەدرێتەوە.
مه‌تتا: به‌شی ١٩، دەقی ٢٧.
 
٢٧: ئینجا په‌ترۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و پێی گوت: "ئه‌وه‌تا ئێمه‌ وازمان له‌ هه‌موو شتێك هێناوه‌ و دوات كه‌وتووین، ئێمه‌ چیمان بۆ ده‌بێت؟"
 
٢٨: عیساش پێی فه‌رموون: "ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، له‌ نوێبوونه‌وه‌دا كاتێک كوڕی مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ختی شكۆی خۆی داده‌نیشێت، ئێوه‌ش كه‌ دوام كه‌وتوون له‌سه‌ر دوازده‌ ته‌خت داده‌نیشن و دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل حوكم ده‌ده‌ن."
 
٢٩: "هه‌ر كه‌سێكیش له‌به‌ر ناوی من، ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، ژن، منداڵ یان كێڵگه‌ی به‌جێ هێشتووه‌، سه‌د ئه‌وه‌نده‌ وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ژیانی هه‌تاهه‌تاییش به‌ میرات وه‌رده‌گرێت."
 
٣٠: "به‌ڵام زۆر له‌ یه‌كه‌مینه‌كان ده‌بنه‌ دواهه‌مین و دواهه‌مینه‌كانیش ده‌بنه‌ یه‌كه‌مین."

تێبینی: بەهۆی دژیەکی زۆرەوە مەسیحییەکان ئەم ئایەتەیان قرتاندووە، چونکە لەگەڵ کۆمەڵێک ئایەتی دیکەدا ناگونجێت، ئێستا ئەم دەقە تەنیا لە پەڕتووکی وەرگێڕانی فانایکدا هەیە.
 
مردن و شیوەن و ئازار نامێنن:
"ئه‌ویش هه‌موو فرمێسكێكی چاویان ده‌سڕێته‌وه‌، ئیتر مردن نابێت، شیوه‌ن، هاوار و ئازار نامێنن، چونكه‌ شته‌كانی پێشوو به‌سه‌رچوون."
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح ٢١ : ٤

هاوسەگیری خودا (عیسا) و بەرخەکە لە بەهەشتدا:
عیسا (سڵاوی خودای لەسەر بێت) لە دوونیاکەی دیکەدا ژن دەهێنێت و شایی بۆ دەکات، هەموانیش بانگێشت کراون.
 
"یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو، کە بە دوایین حەوت دەردەکە پڕکرابوون، هات بۆ لام و پێی گوتم: وەرە بووکەکەت پیشان بدەم، ژنی بەرخەکە (عیسا)."
ئاشکراکردن ٢١‏:٩
 
ئەوانەی کە دەچنە ناو بەهەشتەوە دەبێت هەڵگری ئەم سیفاتانە بن، ئەگەرنا ناچنە ناو بەهەشتەوە.
 
"ترسنۆک، بێباوەڕ، جادوگەر و داوێن پیس ناچنە بەهەشت، به‌ڵکوو ترسنۆک و بێباوه‌ڕ و قێزه‌ونان، هه‌روه‌ها بكوژ و داوێن پیس و جادووگه‌ر و بتپه‌رستان، له‌گه‌ڵ هه‌موو درۆزنان به‌شیان له‌ ده‌ریاچه‌ی به‌ ئاگر و گۆگرد داگیرساوه‌، كه‌ مردنی دووه‌مه‌."
ئاشكراكردنی عیسای مه‌سیح: ٢١ : ٤ - ٨
www.pertukekem.com

ئەبێ ڕقت لەدایک و باوکت بێت ئینجا ئەچیتە ناو بەهەشتەوە:
"ئه‌گه‌ر یه‌كێک بێته‌ لام و ڕقی له‌ دایک و باوكی، ژن و منداڵی، برا و خوشكه‌كانی نه‌بێته‌وه‌، بگره‌ له‌ خۆشی، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من. ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته‌ قوتابی من."
لۆقا: ۱٤ : ٢٦ - ٢٨
www.pertukekem.com

له‌و ده‌مه‌ی خاوه‌ن ماڵ هه‌ڵده‌ستێت و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌وه‌ستن، له‌ ده‌رگا ده‌ده‌ن و تكا ده‌كه‌ن:
"گه‌وره‌م، دەرگامان لێ بكه‌وه‌!" وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: "من ناتانناسم و نازانم ئێوه‌ خه‌ڵكی كوێن." ئه‌وسا ده‌ڵێن: "له‌گه‌ڵت خواردمان و خواردمانه‌وه‌ و له‌ شه‌قامه‌كانمان فێرت كردین." ئینجا ده‌ڵێت: "من ناتانناسم و نازانم ئێوه‌ خه‌ڵكی كوێن. ئه‌ی هه‌موو به‌دكاران، لێم دوور بكه‌ونه‌وه‌!"
لۆقا: ۱٣ : ٢٣ - ٢٦
www.pertukekem.com

دەوڵەمەند ناچێتە بەهەشت:
"قوتابییه‌كان له‌ قسه‌كانی سه‌رسام بوون، به‌ڵام عیسا دیسان پێی فه‌رموون: "كوڕینه‌، چوونه‌ ناو شانشینی خودا چه‌ند سه‌خته‌! ئاسانتره‌ وشترێک به‌ كونی ده‌رزییه‌كه‌وه‌ بچێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێک بچێته‌ ناو شانشینی خوداوه‌."
مه‌رقۆس: ١٠ : ٢٥
www.pertukekem.com

#ئاستانە_Astana

3/23/2022 10:09:27 PM