ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی «گا» بتشۆن!

ئامادەبە بۆ ئەوەی بە میزی «گا» بتشۆن! 

هەر ئایینێک پەڕتووک و شەریعەتی تایبەت بە خۆی هەیە، شەریعەتیش بناغەی باوەڕی هەموو باوەڕدارێکە، کاتێک مرۆڤ خۆی دەداتە پاڵ ئایینێک، پێویستە لەسەری پابەند بێت بە فەرمان و یاسای ئایینەکەیەوە.
لەم نووسینەدا یاسایەکی ئایینی زەردەشتی دەخەینە بەر دیدی خوێنەر کە «ئاهوورامەزدا»ی خودای چاکە فەرمانی پێ کردووە. 

لە ڤارگەردی ٥ بەندی ٥٤، سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی کە منداڵەکەی لەبارچووە، ئاهوورامەزدا دەڵێت: "پاش سێ ڕۆژ لە پاش ئەوەی کە منداڵەکەی لەبارچووە ئینجا دەبێت ئەو ئافرەتە بە میزی گا خۆی و جلوبەرگەکانی بشوات." هەروەها لە بەندی ٥٦ی هەمان ڤارگەردا هاتووە: "بۆ ماوەی ۹ ڕۆژ ئەم ئافرەتە دەبێت لە خەڵک داببڕێت و پاش ۹ ڕۆژ دەبێت دیسان ئەم ئافرەتە خۆی و جلوبەرگەکەی بە میزی گا بشواتەوە." 

کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە دۆخێکی دژوارەوە، کە تووشی نەخۆشییەک دەبێت، یان کەسێکی دەمرێت، لە ڕووی دەروونییەوە پێویستی بەوەیە کە خزم و کەسوکار و دەرودراوسێ دڵنەوایی بدەنەوە و لە چواردەوری بن.
لە کاتی منداڵ لەبارچوونیشدا ئافرەت لە دۆخێکی سەخت و ناهەمواردایە، گرنگە کە کەسوکارەکەی یارمەتیدەری بن، نەک کەناری بخەن و وازی لێ بهێنن!
ئەگەر ئافرەتێک ئەم ئایینەی هەڵبژارد، با خۆی بۆ ئەم بارودۆخە ئامادە بکات!

#ئاستانە_Astana

3/31/2022 9:55:02 PM