پێکنەسازی لە دەقەکانی تەوڕاتدا

پێکنەسازی لە دەقەکانی تەوڕاتدا

لە تەوڕات، لە بەشی «تەکوین، ئیسحاحی ٦ دەقی ٣» خودا تەمەنی مرۆڤ بە (١٢٠) ساڵ دیاری دەکات.

بەڵام ئەگەر سەرنج بدرێت هەر لە بەشی «تەکوین، «ئیسحاحی ١١، دەقی ١٠» بەدواوە کە باسی تەمەنی نەوەکانی پێغەمبەر نوح دەکات، تەمەنیان تاوەکوو (٦٠٠) ساڵ بەردەوام بووە!

پێکنەسازی نێوان ئەم دوو دەقەی تەوڕات ڕوونە، هۆکاری ئەم دژیەکییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەقی یەکەم دەقێکی یەهودییە و مێژووەکەی بۆ سەدەی دەیەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە. بەڵام دەقی دووەمیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زایین.

#ئاستانە_Astana

 

5/30/2022 11:39:21 PM