پێشوازیکردن لە خۆم مایەی شانازییە

پێشوازیکردن لە خۆم مایەی شانازییە 

ئەگەر مەسیحییەکان شارەزایییان لە ئایینەکەیان نییە، گلەیییان لێ مەکەن. چونکە هیچ یەک لە وەرگێڕانەکان لەیەک ناچن. لە دەقی عەرەبی ئینجیلی مەتتا: بەشی ٢٢: دەقی ژمارە ٤٤ دا هاتووە: (قَالَ الرَّبُّ لِرَبِّي) واتە: خودا بە خودای منی وت.

ئایە ئەگەر پرسیار بکەین لەوکاتەدا چەند خودا هەبووە، یان چەند کەس قسە لەگەڵ یەک دەکەن؟! ئەم پرسیارە لە کەسی ئاقڵ و هۆشمەند بکرێت بێگومان دەڵێت: دوو کەسایەتی.
 
ئەگەر سەرنجی هەر یەک لە وەرگێڕانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی بدەین هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز، تەنیا لە زمانی فارسی وەک وشەی «خودا» هاتووە؛ (خدا به خداوند من گفت).

بەڵام ئەگەر سەیری دەقەکە بکەین لە وەرگێڕانی کوردیی سۆرانی زۆر جیاوازە لە دەقە کوردییەکە، پلە و کەسایەتی مەسیح بچووک کراوەتەوە بۆ وشەی «خاوەن شکۆ»، وەک بڵێی کەسایەتییەکی فەرمانبەر بێت!
 
پرسیار ئەوەیە: ئایە کام لەم دەقانە دروستە؟ ئایە دەقە کوردییەکە ڕاستە، کەوا (مەسیح) وەک کەسایەتییەکی گوێڕایەڵ دەناسێنێت، کەوا پلەی خودایەتی نییە، یاخود وەرگێڕانی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی کەوا مەسیح وەک خودایەک باس دەکات و دەیناسێنێت.

ئەگەر کەسێکی مەسیحی پشتگیری لەهەر کامیان بکات ئەوە دووبارە هەڵە دەکات!

یەکەم: دەبێت دان بەوە دابنێت کەوا پەڕتووکە پیرۆزەکەی نەوەک تەنیا لەیەک دەق، بەڵکوو بەشێکی زۆری پەڕتووکی پیرۆز دەستکاری کراوە.

دووەم: دەبێت دان بەوەدا بنێت کەوا لە پەڕتووکی پیرۆزی ئەوان بەڕوونی باسی فرەخودایی کراوە. 

- ئەمەش دەقی ئینجیلی مەتتا: بەشی ٢٢: دەقی ژمارە ٤٤ بە هەر چوار شێوازی وەرگێڕانەکەی 

⁴⁴ (قَالَ الرَّبُّ لِرَبِّي: اجْلِسْ عَنْ يَمِيني حَتَّى أَضَعَ أَعْدَاءَكَ مَوْطِئًا لِقَدَمَيْكَ.)

⁴⁴ «یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە، هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“»

⁴⁴ The Lord said to my Lord: Sit at my right
 hand until I put your enemies under your 
.feet

⁴⁴ «خدا به خداوند من گفت: به دست راست من بنشين، تا دشمنانت را زير پايهايت بيفكنم.»

نووسینی: توانا کەمال

#ئاستانە_Astana

 

7/2/2022 9:54:56 AM